Entries by

گفتوگۆی كراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی

سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ رۆژی 2/6/2013 له‌ئوتێل لاله‌زار كاتژمێر 5ی ئێواره‌ دانیشتنێكی گفتوگۆی كراوه‌ی ئه‌نجامدا بۆ دادوه‌ران و داواكاری گشتی و مامۆستای زانكۆ له‌بواری یاسادا و كۆمه‌ڵێك پارێزه‌ر، سه‌باره‌ت به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆی ئه‌م گروپه‌ له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ بوو كه‌تایبه‌ت بوو به‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، ده‌رئه‌نجام به‌كۆمه‌ڵێك پێشنیار و راسپارده‌وه‌ دانیشتنه‌كه‌ ته‌واو […]

سازكردنی ۆركشۆپێك بۆ ڕۆژنامه‌نوسانی سنوری قه‌زای سۆران

سه‌نته‌ری به‌رگری یاسایی ڕۆژنامه‌نوسانی هه‌رێمی كوردستان ۆركشۆپێك بۆ ڕۆژنامه‌نوسانی سنوری قه‌زای سۆران ساز ده‌كات. له‌ چوارچێوه‌ی چالاكیه‌كانی پرۆژه‌ی سه‌نته‌ری به‌رگری یاسایی بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ D.H.R.D و به‌ پاڵپشتی ڕێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی IMS جێبه‌جێ ده‌كرێت ،ڕۆژی 2 / 5 / 2013 ۆركشۆپێكی ساز كرد بۆ ڕۆژنامه‌نوسانی […]

دانیشتنێكی كراوه‌ له‌شاری دهۆك

له‌درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا له‌هه‌رێمی كوردستان، سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD به‌پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ په‌ره‌پێدانی دیموكراسی NED و به‌هاوكاری یه‌كێتی دادوه‌رانی كوردستان لقی دهۆك له‌ڕۆژی 29/4/2013 له‌هۆڵی ئوتێل ژیان گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی سه‌باره‌ت به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆمه‌ڵێك دادوه‌ر و یاساناس ئه‌نجامدا، له‌و دانیشتنه‌دا سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی […]

هه‌وڵی به‌ئه‌ندامبوونی عیراق له‌دادگای تاوانی نێوده‌وله‌تی ده‌درێت

د. ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: جاران ده‌مانوت شاخه‌كان پشتیوانمان به‌ڵام ئێستا جگه‌ له‌وڵاتانی زلهێزو بریار به‌ده‌ستی دونیا پێویسته‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ین رێكخراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بكه‌ینه‌ پشتیوانی كێشه‌ ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌میانی دیدارێكی له‌گه‌ل هاوبه‌ندی رێكخراوه‌كان بۆ پرسی به‌ئه‌ندامبوونی عیراق له‌دادگای جینائی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ له‌ 14 رێكخراو پێكهاتبوون، روونیكرده‌وه‌ له‌ئاسی نێوده‌وله‌تی رێكخراوه‌كان و دامه‌زراوه‌ […]

سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان

رۆژی 5 شه‌ممه‌ 18 نیسان 2013,سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد و یاداشتێكیان سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاسا پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردو ئه‌م داواكاریانه‌ی خواره‌وه‌ خرانه‌ روو بۆ په‌رله‌مان: 1. هه‌ردوو وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێن لێپرسینه‌وه‌یان له‌ سه‌ر هۆكاری وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی نوسراوه‌كانی دادگاو راده‌ست نه‌كردنی تۆمه‌تباران به‌ […]

سه‌ردانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ ناوچه‌ی دهۆك

شاندێكی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD له‌رۆژی 17/4/2013 له‌میانه‌ی پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا سه‌ردانی شاری دهۆكی كرد و چاویان به‌به‌ڕێز (دادوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین شه‌ره‌فانی) سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ ناوچه‌ی دهۆك كه‌وت، به‌مه‌به‌ستی پێدانی راپۆرتی پێنجه‌می پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا و ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی كراوه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی راسپارده‌ و پێشنیار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره‌ […]

یه‌كێك له‌ تۆمه‌تبارانی هێرشكردنه‌ سه‌ر ڕۆژنامه‌نوس ئاسۆس هه‌ردی حوكم درا

ئه‌مڕۆ به‌رواری 17 / 2 / 2013 شه‌شه‌مین دانیشتنی دادگایی تۆمه‌تبار ( ر. ج ) یه‌كێك له‌ تۆمه‌تبارانی كه‌یسی هێرش كردنه‌ سه‌ر نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ئاسۆس هه‌ردی له‌ دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامی داواكاری گشتی و سكاڵاكار و پارێزه‌ره‌كانی له‌ سه‌نته‌ری به‌رگری یاسایی سه‌ر به‌ سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ D.H.R.D . […]

پێنج سیمینار و یه‌ك بابه‌ت بۆ ئه‌فسه‌رانی بنكه‌كانی پۆلیس له‌پێنج شوێنی جیاواز

له‌ چوارچێوه‌ی كاره‌كانی پرۆژه‌ی (چاودێریكردنی گرتووخانه‌كان و بنكه‌كانی پۆلیس)كه‌ رێكخراوی DHRD به‌هاوكاری رێكخراوی Diakoniaسویدی له‌ به‌رواری 1/6/2010بۆ 31/12/2010 له‌ شاره‌كانی سلێمانی و رانیه‌و كه‌لار و هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌مچه‌ماڵ له‌ رۆژانی 20/9/2010 له‌ شاری سلێمانی و 26/9/2010 له‌ شاری رانیه‌ وله‌ 10/10/2010 له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و له‌ 14/10/2010 له‌ شاری چه‌مچه‌ماڵ و له‌ 28/10/2010 له‌ شاری كه‌لار […]

سیمیناری پێشخستنی كاری داموده‌زگاكانی پۆلیس له‌ پارێزگای سلێمانی

له‌به‌رواری 9/8/2010، له‌هوڵی ئوتیل مه‌م وزین له‌سلیمانی وله‌چوار چێوه‌ی پرۆژه‌ی (چاودێری گرتوخانه‌ و بنكه‌كانی پۆلیس له‌پارێزگای سلێمانی )، كاره‌كانی سیمیناری تایبه‌ت به‌(پێشخستنی كاری داموده‌زگاكانی پۆلیس له‌ پارێزگای سلێمانی)ده‌ستی پێكرد له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌مان و به‌هاوكاری رێكخراوی دیاكۆنیای سویدی، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌كانی ناوخۆ و مافی مرۆڤی سه‌ر به‌په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی […]

خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌، زیانه‌كانی و حه‌رامكردنی له‌قورئاندا

پرۆفیسۆر دكتۆر مسته‌فا ئیبراهیم زه‌ڵمی یه‌كێك له‌و گرفتنانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ندێك له‌كۆمه‌ڵگاكان به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌یه‌، كه‌ئه‌م نه‌ریته‌ ته‌نها له‌چه‌ند شوێنێكی دیاریكراودا اموته‌وه‌ و له‌زۆرێك له‌ناوچه‌كانی جیهان كۆتایی پێهاتووه‌، كه‌هه‌ندێك به‌ناوی ئاین و هه‌ندێك به‌ناوی دابونه‌ریته‌وه‌ ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. پرۆفیسۆر مسته‌فا زه‌ڵمی وه‌ك عه‌لامه‌یه‌ك و زانایه‌كی یاسادانه‌ر، كه‌یه‌كێكه‌ له‌كۆڵه‌كانی یاسادانه‌ری عیراقی، له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا به‌پشت به‌ستن […]