Entries by

پڕۆژه‌ی خولی هۆشیاری یاسایی و مافی مرۆڤ بۆ كارمه‌ندانی یاسایی ده‌زگای دادوه‌ری

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌هاوكاری هه‌ردوو ڕێكخراوی (NPA)‌و(UNDP) جێبجێكرا, كه‌ سێ‌ مانگی خایاند له‌به‌رواری (1-4 تا1-7-2005) ‌وتیایدا (25) یاساناس به‌شداریان كرد, كه‌به‌شێوه‌یه‌كی چڕوپڕ بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌كاری لێكۆلینه‌وه‌ ‌و پاراستن مافه‌كانی مرۆڤ به‌ڕێگای تیۆری ‌و پراكتیكی له‌ناو دادگای سلێمانی‌و بنكه‌كانی پۆلیس له‌لایه‌ن پسپۆڕانی ئه‌و بواره‌وه‌ وترانه‌وه‌.

پرۆژه‌ی راهێنان له‌سه‌ر داكۆكیكردن

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بریتی بوو له‌ راهێنانی هاوڵاتیان به‌گشتی‌و ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌ پیشه‌یی‌و مه‌ده‌نیه‌كان به‌ تایبه‌تی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی داكۆكیكردن له‌ مافه‌كان‌و میكانیزمه‌كانی فشار. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كانی خانه‌قین‌و كفری‌و كه‌لارو قه‌ره‌هه‌نجیرو شوان جێبه‌جێ كرا, كه‌ تیایدا له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك له‌و ناوچانه‌ 3 ۆرك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ پێشكه‌ش كرا: أ. فره‌حیزبی ‌و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ سیستمی دیموكراسیدا […]

ئه‌ندامبونمان له‌ پرۆژه‌ی به‌ پرۆگرامكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌قۆناغه‌كانی خوێندندا

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ 10/1/2004 ده‌ستی پێكردووه‌و ساڵێك‌و شه‌ش مانگ خایاند و توانرا بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ بكرێته‌ مه‌نهه‌جی قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی ‌و ناوه‌ندی‌و دواناوه‌ندی, له‌و رووه‌وه‌ مه‌نهه‌جێكی گونجاو بۆ هه‌رسێ‌ قۆناغه‌كه‌ ئاماده‌كرا‌و ئێستاش ئه‌و مه‌نهه‌جانه‌ له‌ سه‌رجه‌م خوێندنگاكاندا ده‌خوێنرێت

پرۆژه‌ی دیالۆگی دیموكراسی كه‌ ڕێكخراوی (RTI ) ی ئه‌مریكی هاوكاری ده‌كرد

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ (4) مانگی خایاند له‌ 15/7/04 و تا 15/11/04 ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بریتی بوو له‌ ئه‌نجامدانی دیالۆگی دیموكراسی بۆ سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌تی وه‌ك دیموكراسی, ده‌ستور, كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی, هه‌ڵبژاردن.. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ چه‌ند ڕێكخراوێك به‌شداریان تێداكردو DHRD له‌ ناوچه‌كانی رانیه‌و عه‌ربه‌ت‌و وارماوا جێبه‌جێی كرد.

پرۆژه‌ی خولی هوشیاری یاسایی‌و مافی مرۆڤ بۆ فه‌رمانبه‌ره‌ یاساییه‌كانی ناو دادگاكانی ئیداره‌ی سلێمانی به‌ هاوكاری هه‌ردوو ر ِێكخراوی DAI/OTI ئه‌مریكی

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ (30) فه‌رمانبه‌ری یاسایی به‌شداریان تێداكردو (4) مانگی خایاند، له‌ به‌رواری 1/7/04 تا به‌رواری 1/11/04 به‌رده‌وام بوو له‌م پرۆژه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك بابه‌ت له‌ سه‌ر یاساو مافی مرۆڤ ‌و چۆنیه‌تی لێكۆلینه‌وه‌ كرا له‌كاتی تاواندا هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك وانه‌ی روناكبیری وه‌ك دیموكراسی‌و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و تیرۆر پێشكه‌ش به‌ به‌شداربوان كرا, هه‌روه‌ها له‌ مانگی سێهه‌م‌و چواره‌می پرۆژه‌كه‌ داوا له‌ هه‌ر […]

پڕۆژه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ی هه‌ورامان به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی CDO و هاوكاری ڕێكخراوی NPA نه‌رویجی له‌ ناوچه‌كانی (بیاره‌, زه‌رده‌هاڵا, به‌ڵخه‌, سوسه‌كان, ته‌وێڵه‌ جێبه‌جێ‌ كرا, ئه‌م پرۆژه‌یه‌ هه‌وڵیده‌دا كه‌ حساسیه‌تی فكری‌و ئایینی‌و سیاسی له‌ ناوچه‌كه‌دا بره‌وێنێته‌وه‌و هه‌موو بیروڕا جیاوازه‌كان به‌ ئاشتیانه‌ پێكه‌وه‌ بژین‌و كێشه‌كانی نێوانیشیان به‌ ڕێگای دیالۆك به‌ بێ‌ پێكدادان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ 6 […]

راپۆرتی سێهه‌می چاودێری ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ بنكه‌ و گرتووخانه‌كانی پۆلیس له‌ پارێزگای سلێمانی

له‌ ماوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا له‌ 15_4_2011 تاكو 31_12_2011 له‌ شوێنه‌كانی چالاكی پڕۆژه‌كه‌ له‌پارێزگای سلیمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ تایبه‌تی ده‌یگرێته‌وه‌، به‌ شێوه‌ی گشتی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان توانراوه‌ گۆرانكاری ڕێژه‌یی به‌ده‌ست بهێنرێت له‌باشتركردنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و تۆمه‌تباران له‌ناو گرتووخانه‌كاندا، له‌وانه‌ به‌ ده‌نگه‌وه‌ هاتنی زۆری ده‌زگاكانی پۆلیس و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و داواكاری گشتی و به‌رێوبه‌رایه‌تی گرتن […]

راپۆرتی چواره‌می پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا بۆ ساڵی 2010

له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD به‌هاوكاری رێكخراوی سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی NED ساڵی چواره‌می پرۆژه‌كه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌ئه‌نجام گه‌یاند، و به‌مه‌ش پرۆژه‌كه‌ پێده‌نێته‌ ساڵی پێنجه‌مه‌وه‌، له‌ڕوانگه‌ی بڕوابوونی ته‌واومان به‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌ربه‌خۆبوونی دادگاكان و ده‌ستنه‌خستنه‌ ناو كاروباری دادگاكان و سه‌روه‌ریبوونی یاسا و هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی ته‌واوی هاوڵاتیان […]

راپۆرتی پاڵپشتی له‌پێشخستنی كاری داموده‌زگاكانی پۆلیس له‌پارێزگای سلێمانی

پێشه‌كی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤDHRD له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێری گرتوخانه‌و بنكه‌كانی پۆلیس له‌ پارێزگای سلێمانی به‌ هاوكاری رێكخراوی Diakonia سویدی سیمینارێكی له‌به‌رواری 9/8/2010، له‌هوڵی ئوتیل مه‌م وزین له‌سلیمانی تایبه‌ت به‌(پێشخستنی كاری داموده‌زگاكانی پۆلیس له‌ پارێزگای سلێمانی)سازكرد، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی پاڵپشتی بۆ كاری دام ده‌زگاكانی پۆلیس باشتركردنی بارودۆخی كاركردنیان له‌پێناو پاراستن و به‌رزراگرتنی مافه‌كانی […]

پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا ڕاپۆرتی دووه‌م- ساڵی 2008

له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێری و پاڵپشتی دادگا، سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراتی و مافی مرۆڤ به‌هاوكاری رێكخراوی سندوقی پاڵشتی دیموكراسی NED پێئه‌نێته‌ ساڵی سێهه‌می پرۆژه‌كه‌. له‌هه‌رێمی كوردستاندا، له‌روانگه‌ی بڕوابوونی ته‌واومان به‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌ربه‌خۆبوونی دادگاكان و ده‌ستنه‌خستنه‌ ناو كاروباری دادگاكان و سه‌روه‌ریبوونی یاسا و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی ته‌واوی هاوڵاتیان به‌ده‌سه‌ڵاـی دادگاكان، تیمه‌كانی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ […]