راپۆرتی چواره‌می پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا بۆ ساڵی 2010
له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD به‌هاوكاری رێكخراوی سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی NED ساڵی چواره‌می پرۆژه‌كه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌ئه‌نجام گه‌یاند، و به‌مه‌ش پرۆژه‌كه پێده‌نێته ساڵی پێنجه‌مه‌وه، له‌ڕوانگه‌ی بڕوابوونی ته‌واومان به‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌ربه‌خۆبوونی دادگاكان و ده‌ستنه‌خستنه ناو كاروباری دادگاكان و سه‌روه‌ریبوونی یاسا و هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی ته‌واوی هاوڵاتیان به‌ده‌سه‌ڵاتی دادگاكان و سه‌روه‌ری یاسا، سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD چواره‌م راپۆرتی خۆی بۆ ساڵی 2010 له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا ده‌خاته روو، به‌ده‌ستخستنه سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه‌له‌ساڵی 2010دا ئه‌نجامدراون له‌دژی سه‌روه‌ری یاسا و مافه‌كانی مرۆڤ و تۆمه‌تباران، سه‌ره‌ڕای بوونی كۆمه‌ڵێك كێشه و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان كه‌نه‌توانرا به‌ته‌واوه‌تی هه‌موو پێشێلكارییه‌كان تۆمار بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی هاوكاری و پاڵپشتی ژماره‌یه‌ك له‌دادوه‌ران و جێگرانی داواكاری گشتی و پارێزه‌ران و مافناسان، كه‌بوونه هۆی ئاسانكردنی كاره‌كانمان و توانرا ئه‌و پێشێلكاریانه تۆمار بكرێت كه‌ده‌بێته هۆی له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگ درووستكردن له‌به‌رده‌م سه‌روه‌ری یاسا و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی ته‌واوی هاوڵاتیان به‌ده‌سه‌ڵاتی دادگاكان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان.
ئامانج له‌م راپۆرته بریتییه له‌كۆكردنه‌وه و ده‌ستنیشانكردن و خستنه‌ڕووی ئه‌و پێشێلكاری و ده‌ستدرێژیانه‌ی كه‌ده‌كرێنه سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و تۆمه‌تباران له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه و دادگایكردندا و لابردنی له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، كه واده‌كات هه‌ندێك كه‌س و دامه‌زراوه له‌سه‌رو ده‌سه‌ڵاتی یاساوه خۆیان ببیننه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و چه‌سپاندنی حكومی یاسا و په‌ره‌پێدان و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و تۆمه‌تباران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی ته‌واوی هاوڵاتیان به‌ده‌سه‌ڵاتی دادگاكان له‌ئامانجه‌كانی ئه‌م راپۆرته‌یه هه‌روه‌ها ئه‌یه‌وێت هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه بكات و هه‌وڵی ئه‌وه‌بدات له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه بكرێت كه‌بوونه‌ته هۆی سه‌روه‌رنه‌بوونی ته‌واوی یاسا و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری نه‌توانێت به‌ته‌واوی به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبسێت.
به‌شێكی تر له‌چالاكییه‌كان بریتی‌بوو له كردنه‌وه‌ی سایتێكی ئه‌له‌كترۆنی به‌ناونیشانی پاڵپشتی دادگا، به‌م ناونیشانه www.dhrd.info وه بڵاوكردنه‌وه‌ی كار و چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كه و هه‌موو راپۆرته‌كانی پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا و چالاكییه‌كانی تێدا بڵاو كراوه‌ته، ئه‌مه جگه له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌نده‌ها كتێب و وتار و توێژینه‌وه‌ی یاسایی له‌بواره جیاجیاكان و بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌بڕیاره‌كانی دادگای ته‌میزی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌له‌دادگاكانی تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی سلێمانی و دهۆك به‌سیفه‌تی ته‌میزی ده‌ركراوه.
له‌ماوه‌ی ساڵی 2010 توانرا 872 حاڵه‌تی پێشێلكاری دژی سه‌روه‌ری یاسا و مافه‌كانی تۆمه‌تباران تۆمار بكرێت، كه‌له‌م راپۆرته‌دا بۆ پێنج به‌ش دابه‌شكراوه، كه‌له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه و دادگایكردن و دادگا مه‌ده‌نییه‌كان و دادگای ته‌میزی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانگه‌كانی جێبه‌جێكردن ده‌ستی خراوه‌ته سه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر ره‌زامه‌ند نه‌بوون له‌سه‌ر پێدانی ئاماری دوا تۆماركراوه‌كان و داوا یه‌كلانه‌كراوه‌كان بۆ ساڵی 2010 به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ئێمه به‌كاریده‌هێنین بۆ مه‌به‌ستێكی رێكخراوه‌كه‌مان، بۆیه نه‌مانتوانی به‌راورد بكه‌ین له‌نێوان رێژه‌ی پێشێلكارییه تۆماركراوه‌كان و كۆی داواكانی ناو دادگاكان، چه‌ند داوا له‌و دادگایانه كۆتاییان هاتووه و چه‌ندیش ماونه‌ته‌وه كه‌كۆتاییان نه‌هاتووه.
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه سوپاسی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی و دهۆك بكه‌ین، كه‌هاوكاری ته‌واویان كردین بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆژه‌یه.
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه كرته لێره بكه: راپۆرتی چواره‌می پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا