Entries by

ئەنجامدانی چالاکی خولی راھێنان

لەمیانەی کاروچالاکیەکانی پرۆژەی “پاراستن و وەڵامدانەوە بۆ توندوتیژی لەسەربنەمای جۆری کۆمەڵایەتی لەناو پەران و پەناخوازان لەسنووری پاریزگای سلێمانی و گەرمیان ” ئەنجامدانی خولێکی راھێنانی سێ رۆژی لەبواری “بونیادنانی تواناکان لە بواری ناسینەوەی حاڵەتەکانی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەلایەتی و رێرەوی ھەواڵەکردن“ لەبەرواری١٥ بو ١٧ئابی – ٢٠٢٣ لە ھوتیل رامادا لە سلیمانی ئەنجامدرا بۆ بەرێوەبەرێتی بەرەنگاربوونەوەی […]

ده‌سته‌ڵاتی سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستان، تاکه‌ی له‌سه‌رو یاساوه ده‌بێت؟

ده‌سته‌ڵاتی سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستان، تاکه‌ی له‌سه‌رو یاساوه ده‌بێت؟ (نۆیه‌مین ڕاپۆرتی پڕۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا) بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی راپۆرتی نۆیه‌مین كرته‌ لێره‌ بكه‌  

ئەنجامدانی دانیشتنی ھۆشیاری دەروونی بۆ گروپی دووەم لە بەندکراوانی چاکسازی ژنان لە سلێمانی

ڕۆژی ٦ـ٤ـ۲٠۲۱ دانیشتنی یەکەم بۆ گروپی دووەم لە سزادراوانی چاکسازی ژنان و نەوجەوانان بەشی ژنان بەڕێوە چوو کە تیایدا لەلایەن چارەسازی دەروونی خاتوو (نیگار کمال) تیشک خرایە سەر تەندروستی دەروونی و ھەروەھا کاریگەرییە دەروونییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و شوێنەوارە دەروونیەکانی زەبری دەروونی وەچۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ تەندروستی دەروونی و خۆگونجاندن لە دوای ڕووداوی زەبراوی وە ھەروەھا […]

دەست بەکاربوونی بەڕێز (ھیوا أحمد) وەک بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی

پاش دەست بەکاربوونی بەڕێز (ھیوا أحمد) وەک بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی و بەمەبەستی خستنە ڕووی کۆمەڵێک بابەت و پرسی تایبەت بەمافەکانی مرۆڤ و تۆمەتباران و ئەنجامدانی کاری ھاوبەش و پێکەوەیی ، ڕۆژی ٦ی نیسان ٢٠٢١ شاندێکی ڕێکخراوى DHRD کە پێکھاتبوو لە (کارزان عبدالفاضل -بەڕێوەبەری ڕێکخراو) و پارێزەران (محمد معروف – ئەندامی دەستەی کارگێری ، کاردۆ ڕەزا […]

بانگھێشتی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆبوونەوەیەکی کراوە

ڕێکخراوی DHRD بەشداری کرد لە دانیشتنێکی کراوە لە نێوان لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەر لەمانی کوردستان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان. یٔەمڕۆڕێکەوتی ۳٠ـ۳ـ۲٠۲۱ لەسەر بانگھێشتی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی کراوە سازکرا بۆ کۆمەڵێک ڕێکخراوی تایبەتمەند بە بواری مافەکانی مرۆڤ و کارا لە بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدا لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی مافی مرۆڤ و […]

بۆ بەھێزکردنی چاودێری و پاراستنی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان

خولی ڕاھێنان: لە چوارچێوەی چالاکیيەکانی پرۆژەی (پاراستنی ماف، بەھێزکردنی چاودێری و پاراستنی مافی مرۆڤ لەھەرێمی کوردستان) کەلەلایەن ڕێکخراوی ھارتلاند ئەلاینسی نێودەوڵەتی و بەپاڵپشتی دارایی کونسوڵگەری شانشینی ھۆڵەندا لەعێراق جێبەجێدەکرێت و ڕێکخراوی DHRD بەشێک لە چالاکیەکانی جێبەجێدەکات. بەرواری ٤نیسان٢٠٢١ ڕێکخراوی ھارتلاند ئەلاینسی نێودەوڵەتی ڕاھێنانێکی تایبەت بە(یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بەمرۆڤ)ى ئەنجامدا بۆ پارێزەرانی ڕێکخراوی DHRD. شایەنی باسە […]

ڕاگەیاندنی دەستپێکی پرۆژە

بەرواری ٢٦ی کانونی دووەمی٢٠٢١ بەڕێز کارزان عبدالفاضل (بەڕێوەبەری ڕێکخراوی DHRD) بەشداریکرد لە دیدارێک کە بەمەبەستی ناساندن و ڕاگەیاندنی پرۆژەی(پاراستنی ماف ، بەھێزکردنی چاودێری و پاراستنی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان) بەڕێوەچوو کە ڕێکخراوی DHRD بەشداردەبێت لە بەشێک لە چالاکییەکانی پرۆژەکە . دیدارەکە بە بەشداری ڕێکخراوە ھاوبەشەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئامادەبوونی وەزیری کار و کاروباری […]

کامەیە پەراوێزی ئازادییەکەتان؟

ئەگەر لە ڕابردوودا بەرپرسانی سیاسی ئەم وڵاتە بەرامبەر برسی کردنی خەڵک و بڕینی قوتی موچەخۆران بانگەشەی ساختە ئەوەیان کردووە کە پەراوێزێک ھەیە بۆ ئازادی و میدیای ئازاد ھەیە و خەڵک بۆی ھەیە ئازادانە ڕای خۆی دەردەبرێت ، ئەوا بە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و چالاکوانان گومانێکی گەورەیان خستۆتە سەر ڕاستی و دروستی بانگەشەکەی خۆیان و بە فشارخستنە […]

سەردان و بەدواداچوون

بەمەبەستی پێشکەشکردنی یاداشتێک بۆ خێراترکردنی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ڕاگیراوان و بەخشینی تۆمەتبارانی ڕاگیراو لە خەرجی و ڕسوماتی پشکنینەکە بەرواری ١-١٢-٢٠٢٠ پارێزەران (محمد معروف – بەرپرسی پرۆژە) و (کاردۆ ڕەزا) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیان کرد و لەلایەن بەڕێز (د.ھێرش سلیم) جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پێشوازییان لێکرا و بەڕێزیان لەلای خۆیانەوە ئامادەیی ھەموو ھاوکارییەکیان […]

ئەنجامدانی چالاکی

لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ھەڵمەتی شانزەڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرواری (٢٥ نۆڤەمبەری ٢٠٢٠) ڕێکخراوەکەمان DHRD بەشداربوو لە چالاکیەکی کراوە کە ڕێکخرابوو لە لایەن گرووپی کاری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەربنەمای جێندەری GBVWG) و بە بەشداری ڕێکخراوەکانی ئەندام و ئامادەبوونی لایەنە حکومیە پەیوەندیدارەکان ھەریەک لە(MOLSA, DOLSA , DCVAW) وە ئامانج لە چالاکیەکە ناساندنی کارو پرۆژە و […]