Entries by

فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی خراپی رەوشی رێکخراوەکان دەگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان

٥ى شوبات ٢٠٢٠ بە نوێنەرایەتی بەڕێز (ئاوات محمد) ڕێکخراوەکەمان (سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD) وەک ئەندامی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەمەبەستی گەیاندنی یاداشتی فیدراسیۆن لەبارەی وەرگرتنی باج و رسومات لەرێکخراوەکان سەردانی ھەریەکە لە (وەزیری دارایی و ئابوری، لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵی مەدەنی لەپەرلەمانی کوردستان، ئاژانشی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونامی)، فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان)ی کرد. لەسەردانی سەرجەم […]

سەردانیکردنی مەیدانی بۆ لای ڕاگیراوان سزادراوان

پاش ئەوەی بڕیاردرا بە دروستکردنی لیژنەو تیمێکی ھاوبەش لە نێوان فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی و نووسینگەی سلێمانی دەستەی مافی مرۆڤ لەھەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی DHRD بۆ سەردانیکردنی گرتوخانە و چاکسازییەکان لە سلێمانی بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ داواکاری و کێشەکانیان لە بەرواری (٢-٢-٢٠٢٠) بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوی DHRD ھەریەک لە پارێزەران (صهیب عارف ، ئاڤان فائق) سەردانی چاکسازی […]

سەردانی فـــەرمانگەی داواکاری گشـــتی سلێمانی

بەرواری ٢١-١-٢٠٢٠ بەڕێوەبەری ڕێکخراوی DHRD بەڕێز (کارزان فاضل) بۆ گەیاندنی کێشەو داواکارییەکانی ڕاگیراوان و بەندکراوان بەشداریکرد لەکۆبوونەوەەی ھاوبەشی نێوان فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی و نووسینگەی سلێمانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەناو فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی ئەنجامدرا ، لەسەر بەدواداچوونی کێشەو گرفتی بەندکراوان و ڕاگیراوان لەشاری سلێمانی و گفتوگۆی چڕ ئەنجامدرا لەسەری و چارەسەری گونجاو بۆ […]

به‌شداری له دانیشتنی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان

سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD، لەڕۆژی ١٣-١-٢٠٢٠ بەشداری کرد لەدانیشتنێکی کراوەدا کرد، کە لەلایەن رێکخراوی ٣h و فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان ئەنجامدرا، چالاکییەکە لەئوتێل ھایکریست ئەنجامدرا، باس لەگیروگرفت و رێگرییەکانی بەردەمک کاری رێکخراوەیی کرا، لەم چالاکییەدا کۆمەڵێک لەرێکخراوەکان و دەزگاکانی حکومەت بەشدار بوون، باش لەو رێوشوێنانە کرا کە بەرامبەر رێکخراوەکان گیراوەتە بەر، بەتایبەی باج […]

دامەزاندنی گرووپێکی کاری چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان

بەرواری ١٤-١-٢٠٢٠ لە شاری ھەولێر و لە پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکەمان سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD بەڕێز(کارزان فازیل) بەشداریکرد لەکۆبوونەوەی گرووپی کاری بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدان و مامەڵەی نایاسایی لەگەڵ بەندکراوان ، کۆبوونەوەکە لە لایەن ڕێکخراوی ھارتلاند ئەلاینسی نێودەوڵەتیەوە ڕێکخرا و بە سەرپەرشتی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان و تیایدا باسی تایبەتمەندی و بەرپرسیارییەتەکانی گروپی کارەکە […]

ئەنجامدانی خولی ڕاھێنان بۆ پارێزەران

لە چوارچێوەی پرۆژەی ((ئاسۆی ئاشتی و گەشەپێدان لە شارۆچکەی عەربەت بۆ خۆشگوزەرانی ھەمووان )) کە بە ھاوکاری و پاڵپشتی (UNDP) و حکومەتی ئەڵمانی جێ بە جێ دەکرێت لە شارۆچکەی عەربەت بە ھاوبەشی ڕێکخراوەکانی (UPP,DHRD,CDO) و بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەر لە سلێمانی. ڕێکخراوی (DHRD) خولێکی ڕاھێنانی ئەنجامدا بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لەبەرواری(١٤-١ -٢٠٢٠تاوەکو ١٦-١-٢٠٢٠) بەمەبەستی […]

ڕاپۆرتی یانزەھەم و کاردانەوەی لایەنە فەرمییەکان

پاش بڵاوکردنەوەی یانزەھەمین ڕاپۆرتی پرۆژەی پاڵپشتی دادگا لە ژێر ناونیشانی (سەروەری یاسا ، پرسێکی بێ خاوەن و لەبیرکراو) و ناردنی بۆ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ، جگە لە گفتوگۆو ڕاوسەرنجی زارەکی ژمارەیەک لە دادوەران و کارمەندانی لایەنە پەیوەندیدارەکان ، بەڵام جێی خۆشحاڵییە کە ھەریەک لە فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی بەنووسراویان ژمارە(٩١١) لە بەرواری(٢٠١٩/٦/١٨) ئاگاداریان کردین کە […]

ڕاپۆرتى یانزەیەمین-ی پرۆژەی پاڵپشتی دادگا

ڕاپۆرتى یانزەیەمین-ی پرۆژەی پاڵپشتی دادگا: ڕێکخراوەکەمان سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD لە پرێس کۆنفرانسێکدا یانزەھەمین ڕاپۆرتی پرۆژەی پاڵپشتی دادگای بڵاوکردەوە. لە پرێس کۆنفرانسەکەدا کە بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو ، تیشک خرایە سەر چالاکییەکانی پرۆژەکە و ژمارەی حاڵەتە پێشێلکارییەکان و جۆری پێشێلکارییەکان. بۆ بینینی تەواوی ڕاپۆرتی یانزەیەمین کلیک لێرە بکە  

سەردانکردنی شاندێکی باڵای ڕێکخراوی ھارتلاند ئەلاینس HAI بۆ ئۆفیسی DHRD

بەرواری ١٩-٢-٢٠١٩ لە ئۆفیسی ڕێکخراوی DHRD پێشوازیکرا لە شاندێی باڵای ڕێکخراوی ھارتلاند ئەلاینسی نێودەوڵەتی کەپێکھاتبوون لە بەڕێزان(سوریتا)بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی HAI و (سکۆت) بەڕێوەبەری ھەرێمی HAI و (صلاح صدیق ) بەڕێوەبەری پرۆگرامی عێراق و ( تاڤگە رؤوف) ڕێکخەری پرۆژەی چاکسازی دادوەری نەوجەوانان و (دەریا کاوە ) ڕێکخەری پرۆژەی PRM ، بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری DHRD […]