Entries by

سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ، رۆژی جیھانی تەندروستی دەروونی پیرۆز ئەکات

رۆژی جیھانی تەندروستی دەروونی رۆژێکی جیھانییە و ھەموو ساڵێک لە ١٠ ی تشرینی یەکەم یاد دەکرێتەوە، سەرەتا بۆ یەکەم جار ئەم ڕۆژە لە ساڵی ١٩٩٢ یاد کرایەوە. گرنگی ئەم ڕۆژە لەوەدایە کە تێیدا تیشک دەخرێتە سەر گرنگیدان بە تەندروستی دەروونی و بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری دەربارەی دەروونی مرۆڤ و ڕاستکردنەوەی ئەو ھەڵە تێگەیشتنانەی کە ھەن سەبارەت بە […]

ئەنجومەنی دادوەری لە ھەرێمی کوردستان، کەی گوێمان لە دەنگت دەبێت؟

لە ماوەی ١٢ ساڵی کارکردنی سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD لە پرۆژەی ( پاڵپشتی دادگا ) وە لە میانەی ١١ ڕاپۆرتی ساڵانە لەسەر دۆخی سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و پێشێلکاریەکان دژی یاسا و مافەکانی مرۆڤ و مافی تۆمەتباران ، ھەزاران حاڵەتی پێشێلکاری یاسایی تۆمارکران و بڵاوکرانەوە تیایدا : ١/ دەیان حاڵەتی […]

کۆبوونەوە لەگەڵ ستافی پرۆژەی ئاسۆی ئاشتی و گەشەپێدان

لە بەرواری ١٠-٦-٢٠٢٠ لە ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوى DHRD و بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بۆ خۆپارێزی کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا لە نێوان ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێری و ستافی پرۆژەی (ئاسۆی ئاشتی و گەشەپێدان لەشارۆچکەی عەربەت بۆ خۆشگوزەرانی ھەمووان ) کە لەناوەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی عەربەت بە پاڵپشتی حکومەتی ئەڵمانی و UNDP ھەروەھا بەھاوبەبەشی لە نێوان ڕێکخراوەکەمان DHRD […]

پابەندین بە ڕێنماییەکان، بەردەوامین لە خزمەت

لەچوارچێوەی کاروچالاکییەکانی پرۆژەی (بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە) کەلەلایەن ڕێکخراوەکەمانەوە بەڕێوەدەچێت و لەدرێژەی ھەماھەنگی نێوانمان لە ماوەی خۆپارێزی تەندروستی(کەرەنتینە) لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی. سەرلەبەیانی ئەمرۆ ٥-٥-٢٠٢٠ تیمێکی پرۆژەکە کە پێکھاتبوو لە بەڕێزان ھەردوو پارێزەر ( محمد معروف ، صھیب عارف ) بەڕەچاوکردن و گرتنەبەری ڕێنماییە تەندروستییەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراویان کرد و چاویان کەوت بە بەڕێز بەڕێوەبەری […]

خستنە ڕووی ئەنجامی ڕاپرسی لەسەر کۆڤید١٩و کەرەنتینکردن

خستنە ڕووی ئەنجامی ڕاپرسی لەسەر کۆڤید١٩و کەرەنتینکردن، ھۆکارێکی تر بۆ زیادبوونی توندوتیژی خێزانی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD بۆماوەی دووھەفتە و لەبەرواری (٩ تا٢٣) مانگی نیسانی ٢٠٢٠ ھەستا بە ئەنجامدانی ڕاپرسییەک سەبارەت بە ھەڵکشانی رێژەی توندوتیژی خێزانی لەکاتی ماوەی کەرەنتینکردن و قەدەغەی ھاتوچۆ ، لێرەوە بەمەبەستی دەستکەوتنی ئامارێکی […]

چارەسەرکردنی کێشەی سزادراوان

چارەسەرکردنی کێشەی سزادراوان پاش بەدواداچوونی چەند ڕۆژی ڕابردووی رێکخراوەکەمان (سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD ) لە خستنەڕووی داواکاری بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سزادراوان کە یاسای ئازادبوون بەمەرج (إفراج شرطی) دەیانگرێتەوە کەژمارەیان نزیکەی ۱۳۰ سزادراو دەبێت لەھەرێمی کوردستان ، پەیوەندیکرا لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان بۆ ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان لەگەڵ دادگاکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەوام نەکردنی دادوەران […]

بەردەوامین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری

بەردەوامین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاش ئەوەی ئیدارەی کەمپی پەنابەران داوای بەدەنگەوەھاتنی کرد بەخۆشحاڵیەوە ڕێکخراوەکەمان (سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD ) توانی بەرواری (٢٥-٣-٢٠٢٠) بڕی ۲۰۰ دووسەد کارتۆن تایت و ۱۲٥ سەدوبیست وپێنج کارتۆن سابون و ۱۹۲ کارتۆن زاھی ئامادەبکات و بیگەیەنێتە کەمپی پەنابەرانی عەربەت کەتیایدا ۲۲۷٦ دووھەزارو دووسەدو حەفتاوشەش خێزان دەژین کە ژمارەیان […]

دامەزاندنی گرووپێکی کاری چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان

بەرواری ١٤-١-٢٠٢٠ لە شاری ھەولێر و لە پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکەمان سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD بەڕێز(کارزان فازیل) بەشداریکرد لەکۆبوونەوەی گرووپی کاری بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدان و مامەڵەی نایاسایی لەگەڵ بەندکراوان ، کۆبوونەوەکە لە لایەن ڕێکخراوی ھارتلاند ئەلاینسی نێودەوڵەتیەوە ڕێکخرا و بە سەرپەرشتی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان و تیایدا باسی تایبەتمەندی و بەرپرسیارییەتەکانی گروپی کارەکە […]

ڕاپۆرتى یانزەھەمین-ی پرۆژەی پاڵپشتی دادگا

ڕێکخراوەکەمان سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD لە پرێس کۆنفرانسێکدا یانزەھەمین ڕاپۆرتی پرۆژەی پاڵپشتی دادگای بڵاوکردەوە. لە پرێس کۆنفرانسەکەدا کە بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو ، تیشک خرایە سەر چالاکییەکانی پرۆژەکە و ژمارەی حاڵەتە پێشێلکارییەکان و جۆری پێشێلکارییەکان.   بۆ بینینی تەواوی ڕاپۆرتەکە کلیک لێرە بکە