بەردەوامین لە خزمەتکردن

 


وەک ھەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی سەرشانمان و بۆ بەردەوامبوون لە خزمەتکردن ، بەرواری (١٦و١٧ی ئازار ٢٠٢٠) ڕێکخراوەکەمان سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ (DHRD) بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان و لەسەرشێوازی نۆرە(تناوب) بەشێک لە کارمەندەکانمان خۆبەخشانە دەوامیان کردو پەیوەندیمان بە بەشێک لەو دامودەزگا و لایەنانە کرد کە کاری ھاوبەش و پێکەوەییمان ھەیە وەک (ئیدارەی کەمپەکان ، فەرمانگەی چاکسازی سلێمانی ، بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی ) تا ھەرکار و ھاوکارییەک لەم دۆخەدا بەئێمە دەکرێت پێشکەشی بکەین ، لەو چوارچێوەیەشدا لەسەر داوای خۆیان کۆمەڵێک پێداویستی خۆپارێزی وەک (دەستکێش و پاککەرەوە) گەیەنرایە (بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی ، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی)بەھیواین ھەموومان لە شوێنی خۆمانەوە ھاوکاربین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و پابەندبین بە ڕێنماییەکان.