سەردانکردنی شاندێکی باڵای ڕێکخراوی ھارتلاند ئەلاینس HAI بۆ ئۆفیسی DHRD

DHRD & HAI (5)

بەرواری ١٩-٢-٢٠١٩ لە ئۆفیسی ڕێکخراوی DHRD پێشوازیکرا لە شاندێی باڵای ڕێکخراوی ھارتلاند ئەلاینسی نێودەوڵەتی کەپێکھاتبوون لە بەڕێزان(سوریتا)بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی HAI و (سکۆت) بەڕێوەبەری ھەرێمی HAI و (صلاح صدیق ) بەڕێوەبەری پرۆگرامی عێراق و ( تاڤگە رؤوف) ڕێکخەری پرۆژەی چاکسازی دادوەری نەوجەوانان و (دەریا کاوە ) ڕێکخەری پرۆژەی PRM ، بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری DHRD و بەڕێوەبەری پرۆژەی GBV و بەڕێوەبەری پرۆژەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدان و بەرپرسی پرۆژەی چاکسازی نەوجەوانان، لەنزیکەوە باس لە پرۆژەکانی DHRD و کاروچالاکییەکانی کرا . شایەنی باسە شاندی HAI بەگرنگیەوە لە کاروچالاکیەکانی DHRD یان دەڕوانی و ھیوای کاری باشتر و پێکەوەيي زیاتریان خواست لە داھاتوو .