راپۆرتی سێهه‌می چاودێری ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له بنكه و گرتووخانه‌كانی پۆلیس له پارێزگای سلێمانی
له ماوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا له 15_4_2011 تاكو 31_12_2011 له شوێنه‌كانی چالاكی پڕۆژه‌كه له‌پارێزگای سلیمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان به تایبه‌تی ده‌یگرێته‌وه،
به شێوه‌ی گشتی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان توانراوه گۆرانكاری ڕێژه‌یی به‌ده‌ست بهێنرێت له‌باشتركردنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و تۆمه‌تباران له‌ناو گرتووخانه‌كاندا، له‌وانه به ده‌نگه‌وه هاتنی زۆری ده‌زگاكانی پۆلیس و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و داواكاری گشتی و به‌رێوبه‌رایه‌تی گرتن و گواستنه‌وه‌و چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شی پیاوان و ژنان و نه‌وجه‌وانان، بۆ كاروچالاكی پرۆژه‌كه‌و به‌دواداچونیان بۆ هه‌ر پێشێلكاریه‌ك كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی پرۆژه‌كه‌وه پێیان ڕاگه‌یه‌نرابێت له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵا (580) پێنج سه‌دو ههشتابهند كرا‌و دا.
هه‌روه‌ها به‌شداری كردنی 118 سه‌دو و هه‌ژده كارمه‌ندی پۆلیس وئاسایش له شوێنه جیاجیاكانی پارێزگای سلێمانی له ۆرك شوپهكانی ئاسایش پررۆژهكهدا ، سه‌ره‌رای به‌شداریكردنی ڕێكخراوه‌كه‌مان له دارشتنی پلانی كاری هه‌رێمی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بۆ ماوه‌ی ساڵانی 2012 تاكو 2014 به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ته‌وه‌ری گرتووخانه‌و به‌ندییه‌كان، كه لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی یاسادان و دادوه‌ری و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئاماده‌كراوه به مه‌به‌ستی به هێز كردنی ڕێزگرتن و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێم به پشت به‌ستن به ڕاسپارده كانی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له جنیُڤ له چوارچێوه‌ی ڕاپۆرتی خولی گشتگیر(UPR) كه مانگی شوباتی ساڵی 2010 بۆ عێراق ئه‌نجام درا ، واپێشبینی ده‌كرێت كه عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاكو ساڵی 2014 ئه‌م پلانه جێ به جێ بكات له‌وانه هه‌موار كردنی یاسای سزادان عێراقی ژماره (111) ی ساڵی 1969 تایبه‌ت به سزادان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی به‌ندییه‌كان و كاركردنی یاسای دابین كردن پارێزه‌ر بۆ تۆمه‌تبار له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه و دادگاییكردن و كار كردنی یاسای ژماره (15) ی ساڵی 2010 و په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ڕاگیراوان و حوكم دراوان له كاتی بێ‌تاوان دهربوونیان له هه‌رێمی كوردستان ، په‌له كردن له دروست كردنی چاكسازی نوێ به پێی پێوه‌ره نێو ده‌وڵه‌تیه تایبه‌تیه‌كان ، كاركردن به به‌رنامه‌ی چاكسازییه‌كان و سزای جێگره‌وه یان ئه‌لته‌ر نانیڤ واته (العقوبات البدیله) په‌یڕه‌وبكرێت ، له جیاتی سزای به‌ند كردن.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی راپۆرته‌كه كرته لێره بكه:
راپۆرتی سێهه‌می چاودێری ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له بنكه‌و گرتووخانه‌كانی پۆلیس له پارێزگای سلێمانی