گفتوگۆی كراوه سه‌باره‌ت به‌ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ رۆژی 2/6/2013 له‌ئوتێل لاله‌زار كاتژمێر 5ی ئێواره دانیشتنێكی گفتوگۆی كراوه‌ی ئه‌نجامدا بۆ دادوه‌ران و داواكاری گشتی و مامۆستای زانكۆ له‌بواری یاسادا و كۆمه‌ڵێك پارێزه‌ر، سه‌باره‌ت به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆی ئه‌م گروپه له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه بوو كه‌تایبه‌ت بوو به‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، ده‌رئه‌نجام به‌كۆمه‌ڵێك پێشنیار و راسپارده‌وه دانیشتنه‌كه ته‌واو بوو، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه ئه‌م دانیشتنه به‌هاوكاری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا.
