دانیشتنێكی كراوه له‌شاری دهۆك
له‌درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا له‌هه‌رێمی كوردستان، سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD به‌پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ په‌ره‌پێدانی دیموكراسی NED و به‌هاوكاری یه‌كێتی دادوه‌رانی كوردستان لقی دهۆك له‌ڕۆژی 29/4/2013 له‌هۆڵی ئوتێل ژیان گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی سه‌باره‌ت به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆمه‌ڵێك دادوه‌ر و یاساناس ئه‌نجامدا، له‌و دانیشتنه‌دا سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچی دهۆك و سه‌رۆكی یه‌كێتی دادوه‌ران لقی دهۆك و داواكاری گشتی له‌دهۆك ئاماده‌یی گفتوگۆكه بوون و له‌كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا راسپارده‌ی به‌شداربووان وه‌رگیرا سه‌باره‌ت به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان، جێگه‌ی ئاماژه پێدانه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنه‌وه گرنگی بهچالاكییهكه درا.
