پێنج سیمینار و یه‌ك بابه‌ت بۆ ئه‌فسه‌رانی بنكه‌كانی پۆلیس له‌پێنج شوێنی جیاواز
له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی پرۆژه‌ی (چاودێریكردنی گرتووخانه‌كان و بنكه‌كانی پۆلیس)كه رێكخراوی DHRD به‌هاوكاری رێكخراوی Diakoniaسویدی له به‌رواری 1/6/2010بۆ 31/12/2010 له شاره‌كانی سلێمانی و رانیه‌و كه‌لار و هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌مچه‌ماڵ له رۆژانی 20/9/2010 له شاری سلێمانی و 26/9/2010 له شاری رانیه وله 10/10/2010 له شاری هه‌ڵه‌بجه و له 14/10/2010 له شاری چه‌مچه‌ماڵ و له 28/10/2010 له شاری كه‌لار كه تیایدا 76 ئه‌فسه‌رو رێپێدراوی پۆلیس تێیدا به‌شداریان كرد كه له‌لایه‌ن پارێزه‌ر (كاروان كمال) بابه‌تێك به ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان و حجزی ناشه‌رعی پێشكه‌ش كراون.
دواتر له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه باسی هۆكاره‌كانی بوونی ئه‌شكه‌نجه‌دان و چۆنێتی چاره‌سه‌رو دۆزینه‌وه‌ی رێگهچارهكرا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان ،بۆئه‌م مه‌به‌سته له‌لایه‌ن وانه بێژ و ئاماده‌بوانه‌وه چه‌ند خاڵێك خرانه ڕوو پاشان باس له بابه‌تی ده‌ستگیركردنی تۆمهتباروفهرمانی ده‌ستگیركردن (أمر القبض)وه مه‌رجه‌كانی كراههروهها باسی حجزی هاووڵاتیان كرا له‌لایه‌ن یه‌كه ئیداریهكانهوه وه‌ك (پارێزگا‌و و قایمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كانه‌وه)ده‌كرێت هه‌روه‌ها باسی هه‌ڵوێستی یاسای عێراقی كرا له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دان و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وپه‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كرا پاشان به پرسیار كردنی به‌شداربووانی ئیڤێنتهكان و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن راهێنه‌ره‌وه بابه‌ته‌كه كۆتای پێهات وه له‌كۆتایدا فۆرمی هه‌ڵسه‌نگاندن به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا دابه‌شكرا. كه تیایدا ئاماژه‌یان به‌گرنگی ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره ئیڤێنتانه‌ی داوه بۆ هه‌موو ئه‌فسه‌ران و رێپێدراوان(مفوض)ی پۆلیس.
