سه‌ردانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه ناوچه‌ی دهۆك
شاندێكی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD له‌رۆژی 17/4/2013 له‌میانه‌ی پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا سه‌ردانی شاری دهۆكی كرد و چاویان به‌به‌ڕێز (دادوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین شه‌ره‌فانی) سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه ناوچه‌ی دهۆك كه‌وت، به‌مه‌به‌ستی پێدانی راپۆرتی پێنجه‌می پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا و ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی كراوه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی راسپارده و پێشنیار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره 23 ساڵی 2007 له‌هه‌رێمی كوردستان. به‌ڕێزیان ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردنی سه‌رخستنی ئه‌و دانیشتنه.
