Entries by

مافه‌كانی تۆمه‌تبار، له‌كاتی ده‌ستگیركردن و وه‌رگرتنی وته‌ و راگرتندا

د. دادوه‌ر سه‌ردار عه‌لی عه‌زیز مافی تاكەكان لە پاراستنی ئازادیە كەسیەكانیان لەو مافانایە كە جاڕنامەكانی مافی مرۆڤ گرنگی پێئەدەن وە دەوڵەتەكان لە دەستوور و یاساكانیاندا جێیان كردۆتەوە. وە دەستلێدانیانی قەدەغە كردووە تەنها لە چەند حالەتێكدا نەبێت كە دیاری كراوە بە یاسا وە بە پێی چەند رێوشوێنێك كە تیایدا دیاری كراوە، وە ئەوەی تێبینی ئەكرێت كە […]

گلدانه‌وه‌ی پێش دادگایی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان

بكر حمه‌ صدیق و سۆران ابراهیم عارف گلدانه‌وه‌ی پێش دادگایی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان هه‌وڵدانێكه‌ بۆ لێكدانه‌وه‌ی چه‌مكی یاسایی گلدانه‌وه‌ و نایاسایی موماره‌سه‌كردنی ئه‌شكه‌نجه‌ له‌ناو ده‌زگاكانی پۆلیس و ده‌زگا دادگه‌ریه‌كاندا، كه‌به‌پێی یاسا لۆكاڵیه‌كان لێكدانه‌وه‌ بۆ ئه‌م چه‌مكانه‌ كراوه‌، هه‌روه‌ها له‌به‌ر رۆشنایی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان لێكدانه‌وه‌ی بۆ كراوه‌، هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌دات ئه‌و چه‌مكانه‌ مانایه‌كی رۆشنیان بداتێ‌ تاكو له‌وه‌ تێبگه‌ین […]

لانی كه‌می بنه‌ما نموونه‌ییه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌ندكراوان

وه‌رگێڕانی: مافناس عبدالقادر عارف ئه‌بوبه‌كر كۆنگره‌ی یه‌كه‌می نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی تاوان و مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ تاوانباراندا پشتی پێبه‌ستووه‌، كه‌ له‌ جنێف ساڵی 1955 به‌سترا، و ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هه‌ردوو بڕیاری (663)(د-م24) له‌به‌رواری 31/ته‌مووز /1957 و (2076)(د-62) و له‌به‌رواری 13/ئایار/1977 دانیپێدانا.تێبینی سه‌ره‌تایی مه‌به‌ست له‌م رێنماییانه‌ی كه‌ هاتوون پێشكه‌شكردنی باسێكی فراوانی سیستمی نموونه‌یی نییه‌ بۆ به‌ندیخانه‌كان، […]

سه‌روه‌ری یاسا له‌ژێر پرسیاردا، راپۆرتی پێنجه‌می پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا

سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD به‌هاوكاری ڕێكخراوی سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی NED ، پێنجه‌م ڕاپۆرتی خۆی له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا ده‌خاته‌ ڕوو، له‌ژێر ناونیشانی سه‌روه‌ری یاسا له‌ژێر پرسیاردایه؟ له‌ڕوانگه‌ی بڕوابوونی ته‌واومان به‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌ربه‌خۆبوونی دادگاكان و ده‌ستنه‌خستنه‌ ناو كاروباری دادگاكان و سه‌روه‌ریبوونی یاسا و هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی ته‌واوی هاوڵاتیان به‌ده‌سه‌ڵاتی دادگاكان […]