سازدانی ۆرک شۆپێک لەلایەن ڕێکخراوی DHRD بۆ کارمەندانی یاسایی چاکسازییەکان سەبارەت بە ( مامەڵە کردن لەگەڵ بەند کراوان)
بەرواری ٨-١٢-٢٠١٦ (سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی ومافی مرۆڤ DHRD) بەھاوکاری وپاڵپشتی ڕێکخراوی HAIھارتلاند ئەلاینسی نێودەوڵەتی لەھەرێمی کوردستان ، لە چوارچێوەی پرۆژەی پاڵپشتی و فراوانکردنی دەستڕاگەیشتن بە دادپەروەری بۆ بەندکراوان و قوربانیانی ئەشکەنجە. ۆرک شۆپێکی سازکرد بۆ کارمەندانی یاسایی چاکسازییەکان تایبەت بە (چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بەندکراوان ) کە لەلایەن ھەردوو بەڕێزان پارێزەر (کارزان فازیل ) لە ڕێکخراوی DHRD و پارێزەر (نەژاد حسین) لە ڕێکحراوی ھارتلاند ئەلاینسی نێودەوڵەتی بابەتەکان ئامادەکرابوو ، وە شایەنی باسە زۆربەی کارمەندانی یاسایی بۆ ھەردوو ( بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران و بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ژنان و نەوجەوانان) لە سلێمانی بەشدارییان تێدا کرد ،وه بابەتەکان بووە جێگەی گرنگی پێدان و گفتوگۆی بەشداربووان و وەرگرتنی ڕاو سەرنجەکان لەسەر بابەتەکان ..






