یادی 14 ساڵه‌ی دامه‌زراندی DHRD هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه
یادی 14 ساڵه‌ی دامه‌زراندی سه‌نته‌ره‌كه‌مان و هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD له‌سه‌ره‌تای درووست بوونییه‌وه، له‌رۆژی 6/10/2002، ئه‌و بهرپرسیاریهتيهی خستووه‌ته سه‌رشانی خۆی، كه رێزگرتن له‌ماف و كه‌رامه‌تی مرۆڤ ببێته ئه‌وله‌ویاتی كاره‌كانی و له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندین هه‌نگاوی جدی ناوه، كه‌ده‌كرێت وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی گه‌ش ئاماژه‌ی پێبده‌ین، هه‌روه‌ها له‌رووی كاری رێكخراوه‌ییه‌وه چه‌ندین گۆڕانكاری باشی له‌ناوخۆیدا دروست كردووه، تا گه‌یشتووه به‌م قۆناغه‌ی ئێستای، كه به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانی كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌مان، به‌یه‌كێك له‌ڕێكخراوه چالاكه‌كانی بواری مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌ژمار ده‌كرێت.
له‌م یادی 14 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ره‌كه‌ماندا، به‌ڵێن ده‌ده‌ین به‌جدیتر و سیستماتیكتر كار بۆ پته‌وكردن و به‌دیهێنانی مافی مرۆڤ به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان بكه‌ین و هه‌موو توانا‌مان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و مافانه، به‌گیانێكی لێبوورده و خۆبه‌خشانه‌وه كار بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمان بكه‌ین، به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی ئه‌مڕۆماندا گونجاو بێت، كهدهزانین ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان و جیهان به‌قۆناغێكی هه‌ستیار سه‌باره‌ت به‌مافه‌كانی مرۆڤ تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه پێشێلكاری به‌مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بووه‌ته به‌شێكی به‌رفراوان له‌ناو حكومه‌ته جیاوازه‌كاندا، هه‌رێمی كوردستانیش له‌م حاڵه‌ته به‌ده‌ر نییه و چه‌ندین پێشێلكاری زه‌ق روو ده‌ده‌ن، كه‌پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن.
ئێمه وه‌ك سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ له‌یادی 14 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌ماندا ئه‌وه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، كه‌هه‌موو توانا مادیی و مرۆییه‌كانمان بۆ سه‌روه‌ری و پاراستنی كه‌رامه‌ت و مافی مرۆڤ ته‌رخان ده‌كه‌ین و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌كاره‌كانماندا بێلایه‌نی بپاریزین و هیچ جۆره جیاكارییه‌ك له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا نه‌كه‌ین، كهپرانسیبی كاركدرنی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تی و رێكه‌وتننامه و بانگه‌وازه جیهانییه‌كانه، كه‌به‌پێی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤ كاره‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌ویش له‌سۆنگه‌ی باوه‌ڕ بوونمان به‌ماف وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی گرێ‌دراو و لێكنه‌پچڕاو.
لێره‌وه سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌بچوكترین هه‌وڵدان یان چالاكییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا به‌شدار بوون ، هه‌موو ئه‌و ستافانه‌ی پێشتر له‌م رێكخراوه كاریان كردووه، هه‌موو ئه‌ندامان و ئه‌و ستافانه‌ی ئێستا ماندوونه‌ناسانه كارده‌كه‌ن، ئه‌ویش له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی گه‌وره‌مان كه‌بریتییه له‌پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ و به‌ده‌ستهێنانی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، هه‌ر لێره‌وه سوپاسی هه‌موو رێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین، كه له‌قۆناغه جیاجیاكانی كاری ئێمه‌دا هاوكارمان بوون و بووونه‌ته به‌شێك له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ. DHRD
6/10/2016

