بەشداری رێکخراو لە چالاکیەکانی ھەڵمەتی شانزە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی

لەمیانەی چالاکیەکانی ھەلمَەتی شانزە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی بەدروشمی “جیھان پرتەقاڵی بکەن #پیکەوەبن، ئیمە لەگەڵتانین بۆ بەگەڕخستنی سەرچاوە و تواناکانمان لەروبەروبونەوەی توندوتیژی جیندەری لە عیراق” . رۆژی ١٢ دیسەمبەر ٢٠٢٢ لە ھوتیل رامادا ئەنجامدرا ئەندامی دەستەی کارگێڕی ( تەلار کمال ) بە نوێنەرایەتی رێکخراوی DHRD بەشداریکرد لە گفتوگویەکی کراوە لەسەر “کاریگەری ڕاگەیاندن لەبەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەربنەمای جۆری کومەلایەتی” دانیشتنەکە کە لەلایەن بەرەێوەبەرێتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیدژی ئافرەتان و خێزان بەھاوکاری رێکخراوی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتوەکان بو کاروبای پەنابەران UNHCR و سەنتەری یەکسانی جێندەری لەزانکۆی سلێمانی و بەئامادەبوونی کومەلێک بەرپرسی کارگێریو میدیایی و دەزگاکانی راگەیاندن و ناوەندە ئەکادیمیەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچوو.
دەسپێکی دیدارەکە بە خۆیندنەوەی ووتاری رێکخراوی (UNHCR ) دەستیپێکرد و دواتر خستنەرووی چەند توێژینەوەیەکی ئاماریانە بۆ روداوەکانی توندوتیژیی لەماوەی سالانی ٢٠٢٠-٢٠٢٢ بەم شێوەیە :
بابەتی “ئاوارەبوون و توندوتیژی ئەلیکترۆنی ” بە خستەرووی ئامارو داتای توندوتیژیە ئەلیکترونیە ریپۆرتکراوەەکان لەلایەن پەنابەران و پەناخوازان بۆدوو ماگی کۆتایی سالی ٢٠١٩ بۆدەمانگی ٢٠٢٢ لەلایەن مامۆستای زانکۆ پ.ی.د سمیرە محمد خرایەروو .
رۆڵی راگەیاندن لەزیادکردنی و کەمکردنەوەی توندوتیژی لەرێگەی ئامیرەکانی پەیوەندیکردن لەلایەن بەرپرسس سەنتەری راوێژکاری خێزانی مقدەم- ھێمن عبدالقادر .
رۆڵی بەکارھێنانی سوشیال میدیا لەکەمکردنەوەی توندوتیژی “لەلایین پ.ی.د پاڤی جمیل محمد خرایە روو .
دانیشتنەکە بەخستنەرووی تێبینی وسەرنج و پرسیار و کومەڵێک راسپاردە لەلایەن ئامادەبووانەوە خرایەروو وکوتایی بە گفتوگوکەھات .

