لەگەڵمان بن بۆ ڕووبەڕوونەوەی تووندووتیژی و کوشتنی ژنان!
کاتێک بیر لە کارێک دەکەیتەوە و ھەست بە بەرپرسیارێتی دەکەیت، بۆ من قورسترین کات ئەو کاتەیە کە ھەست دەکەم لە کۆمەڵگەیەکدام کارەکەم کەمترین پشتیوانی لێدەکرێت؛ کارەکەیشم«ڕووبەڕووبوونەوەی تووندووتیژی و کوشتنی ژنانە»، چەند قورسە باس لە ئەزموونێک بکەیت، لە ھەڵبژاردنێک کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی ھەبێت لەگەڵ کوشتن-دا! لێرەوە دەمەوێت بچمە ناو ئەو ژیانە قورسەی کە بێئەنداز ھەست […]