ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەبەگژاچوونەوەی گەندەڵی

ڕۆژی ٢٦نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ ھەریەک لەبەڕێزان (اثیر موسی ، حازم عثمان) بەنوێنەرایەتی ڕێکخراوی DHRD بەشداربوون لە مێزگردێکی تایبەت بەڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەبەگژداچوونەوەی گەندەڵی و بەھێزکردنی لێپرسینەوە)
مێزگردەکە لە لایەن UNDP و ئۆفیسی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق UNAMI لە ھۆڵی ھۆتێل دیدەمان و بە بەشداری نوێنەری چەند ڕێکخراوێکی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر ھۆکارەکانی گەندەڵی و چارەسەرەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم بەگژاچوونەوەی گەندەڵی و ڕۆڵی ڕێکخراوەکان لە ئاشکراکردنی گەندەڵی و ھەوڵدان بۆ بەگژاچوونەوەی. شیاوی باسە لەلایەن ئامادەبووانی مێزگردەکەوە بەگرنگیەوە باس لە ڕۆڵی ڕێکخراوی DHRD کرا لەو ڕاپۆرتانەی لەبواری چاودێری دادگا بڵاوکردۆتەوە.