سەردان و چالاکی


لە چوارچێوەی چالاکیەکانی پرۆژەی پاراستن و بەرگری لە ڕای ئـــازاد کە لەلایەن ڕێکخراوی DHRD جێبەجێ دەکرێت ، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ٧ی ئاب ٢٠٢٢ و بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی ڕۆژنامەنووسان و ئەو ڕێگریانەی لێیان کراوە ، تیمێکی ڕێکخراوی DHRD کە پێکھاتبوون لە (پارێـزەر.محمد معروف ، پارێـزەر.صھیب عارف ، خاتو نیروز قچو ) سەردانی ئۆفیسی وێستگە نیوزیان کرد و لەگەڵ سەرنووسەری ماڵپەری وێستگە نیوز(سیروان غریب) و ستافی ماڵپەرەکە کۆبوونەوە ، کە ڕۆژی ٦ی ئاب ٢٠٢٢ و لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانەکان چوار کارمەندیان دەستگیرکرابوون.
پاشان تیمەکەی DHRD سەردانی (سەنتەری میترۆ)یان کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا باسیان لەکارو چالاکیی ھاوبەش و بەدواداچوون بۆ پێشێلکاریەکانی ڕۆژی ٦ی ئاب٢٠٢٢ دژی ڕۆژنامەنووسان و کۆکردنەوەی بەڵگە و داتاکان کرد .
پرۆژەی پاراستن و بەرگری لەڕای ئــازاد لەلایەن ڕێکخراوی DHRD و بەھاوبەشی ڕێکخراوی UPP و مسللە بە پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ دەکرێت.

