DHRD خولێکی ڕاھێنانی ئەنجامدا بۆ ژمارەیەک لە پارێزەران لە چوارچێوەی خولی ڕاھێنانی پارێزەران لە پرۆژەی چاکسازی دادوەری نەوجەوانان
ڕێکخراوەکەمان (سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD ) لەبەرواری ١٥-٣-٢٠١٨ خولێکی ڕاھێنانی ئەنجامدا بۆ ژمارەیەک لە پارێزەران لە چوارچێوەی خولی ڕاھێنانی پارێزەران لە پرۆژەی چاکسازی دادوەری نەوجەوانان بەھاوکاری ڕێکخراوی ھارتلاند ئەلاینسی نێودەوڵەتی و پاڵپشتی دارایی کۆمسیۆنی ئەوروپا . بابەتەکە لەلایەن ڕاھێنەر (سان سارڤان) پێشکەشکرا.
شایەنی باسە بابەتی خولی ڕاھێنانەکە لەسەر بنەماکانی پاراستنی منداڵ لەحاڵەتی کتوپڕدا بوو ، وەتیشک خرایە سەر لەمپەرەکانی پاراستنی منداڵ وەمافەکانی منداڵ بەپێی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان وە تیشک خرایە سەر ئەومەترسیانەی دووچاری منداڵی بێ نەواو و بێ سەرپەرشت دەبێتەوە وەک بەکارھێنان و ڕووبەڕووبوونەوەوی دەستدرێژی سێکسی و ھاوسەرگیری پێش وەختە و کارپێکردنی منداڵ .
لە کۆتایی خولەکەدا تیشک خرایە سەر چوارچێوە یاساییەکانی پاراستنی منداڵ و ڕێکەکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی منداڵ .
شایەنی باسە پڕۆژەی (پاراستنی داھاتوو :چاکسازی دادوەری نەوجەوانان/عێراق ) کە ڕێکخراوی DHRD بەھاوکاری ڕێکخراوی ھارتلاند جێ بەجێی دەکات لە پارێزگای سلێمانی ئامانجی بڵاو کردنەوەی ھۆشیاری یاساییە و بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکانە لە کۆمەڵگادا لە سەر مافەکانی نەوجەوانان بە پێی یاسا بەرکارەکان و ڕێکەوتننامە نێودەوڵتیەکان وە ھەر لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا خزمەتگوزاری یاسایی پێشکەش بە نەوجەوانان و کەس و کاری نەوجەوان دەکرێت لەسەرجەم قۆناغەکانی دادگای کردندا .


















