سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ (D.H.R.D ) لە چوارچێوەی ھەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان
سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ (D.H.R.D ) لە چوارچێوەی ھەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان ، لەبەرواری ٣-١٢-٢٠١٥ بەشداریکرد لە سیمیناری ( توندو تیژی بەرامبەر ئافرەتان ، ھۆکارەکان و پرۆگرامی ڕووبەڕووبوونەوە ) کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێرییو گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ڕێکخرابوو . نوێنەری D.H.R.D بەڕێز پارێزەر (ھاوناز عەلی ) ئامادەبوو، وە سیمینارەکە لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆ و توێژەر و چالاکوانەوە بەڕێوەچوو . وە بۆ یەکەم جار بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێرییو گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا خەڵاتێکی ساڵانە بەناوی “خەڵاتی ناتوندوتیژی ” ببەخشێتە ئەو کەسو لایەنو چالاکوانانەی لە بواری بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی ناتوندوتیژی و بەرگریکردن لە مافەکانی ئافرەتان کاردەکەنو جێ دەستیان دیارە، خەڵاتەکە بۆ ساڵی ٢٠١٥ بەخشرایە ھەر یەک لەم بەڕێزانە کە سیان لەو بەڕێزانەی خەڵاتیان پێبەخشرا ئەندامی بۆردی سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ (D.H.R.D ) بوون :
ـ سەرگوڵ قەرەداغی .
ـ پەیمان عزەدین .
ـ د.عالیە فەرەج .
ـ ڕووناک فەرەج .
ـ چلورە ھەردی .
ـ پەخشان زەنگەنە .
ـ سەمیرە موحەممەد.
ـ سەرکەوت عومەر – بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان
ـ ناسک قادر.



