مافه‌كانی مرۆڤ، فه‌لسه‌فه، یاسا، هه‌رێمی كوردستان
پرسگری مافی مرۆڤ یه‌كێكه له گرنگترین پرسگریه‌كان، كه ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه و بووه‌ته داخوازییه‌كی هه‌نوكه‌یی، كه له‌ڕووی فه‌لسه‌فییه‌وه په‌یوه‌سته به خودی مرۆڤ خۆیه‌وه، كه مرۆڤ له بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ده‌كات به خودێك وه‌ك تاك ته‌ماشا ده‌كرێت، له‌وانه‌یه هه‌ندێك كۆمه‌ڵگا ئه‌مه به‌ده‌ستێوه‌ردان بزانن، به‌ڵام خودی فه‌لسه‌فه‌ی بوونی مرۆڤ ئه‌وه‌یه وه‌ك تاك وه‌ك خود ته‌ماشای بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌یه ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و یاسا نێوده‌وڵتیه‌كان جه‌خت له بوونی مرۆڤ به‌خودی خۆی ده‌كه‌نه‌وه، نه‌ك وه‌ك بوونه‌وه‌رێك له‌ناو سیستم و ئایدۆلۆژیایه‌كی تایبه‌تدا. كتێبی مافه‌كانی مرۆڤ كه به‌شێكی تێۆرییه په‌یوه‌سته به تیۆره‌كانی مافی مرۆڤ و به‌شێكی یاساییه په‌یوه‌سته به یاسانێوده‌وڵتیه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها به‌شێكی پراكتیكی و واقعیه، كواقعی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته ڕوو، ئێمه له سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ ، چاپكردنی ئه‌م كتێبه به پێویست ده‌زانین بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری كورد له‌وه بگات، كه تا چ ئاستێك مافی مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستی دنیا چووه‌ته پێش و پێگه‌ی ئێمه له‌و پێشكه‌وتنه‌دا له كوێدایه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نووسه‌ر بۆ لێكدانه‌وه‌ی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان پشتی به‌و ڕاپۆرتانه به‌ستووه كه له لایه‌ن سه‌نته‌ره‌كه‌مانه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، به تایبه‌تی ڕپۆرته‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌م كه ساڵانی 2011 و 2012-2013 بڵاوكراونه‌وته‌وه له چوار چێوه‌ی پــــرۆژه‌ی پــــاڵپشتــی دادگا كه له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئه‌م كتێبه به‌شێكه له‌و زنجیره بڵاوكراوانه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌مان له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵدا كه‌لێنێكی كتێبخانه‌ی كوردی پێ پركردۆته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئه‌كادیمی و زانستی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كه تا چه‌ند په‌یوه‌سته به پرانسیپه‌كانی مافی مرۆڤ ، هه‌روه‌ها تا چه‌ند ده‌زگا به‌رپرسه‌كان و ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌كانی كوردستان پێشێلكارییان به مافی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاسا كردووه.