ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه

26 ی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك دیاریكراوه وه‌ك ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه و مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه .
به‌مه‌به‌ستی به‌رز ڕاگرتنی ئه‌و یاده و زیاتر ئاشناكردنی هاوڵاتیان به‌شداریمان كرد له دوو به‌رنامه‌ی جیاواز له كه‌ناڵی ئاسمانی NRT و ڕادیۆی نه‌وا . كه تیایدا هه‌ردوو به‌ڕێزان پارێزه‌ران ( كارزان فازیل و صوهه‌یب عارف) به‌شداربوون و تیشكیان خسته سه‌ر بابه‌ته‌كه له ڕووی یاساییه‌وه و له ژێر ڕۆشنایی ڕێككه‌وتننامه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌و مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه.
