DHRD و كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ( لیژنه‌ی هاوكاری خانه‌ی داڵده‌دانی سلێمانی)
به‌شداریكردنی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی ومافی مرۆڤ DHRD له كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ( لیژنه‌ی هاوكاری خانه‌ی داڵده‌دانی سلێمانی) له به‌رواری 6-5-2015 كه كۆبوونه‌وه‌كه له ڕیكخراوی ڕووناكبیری خازاد ئه‌نجامدرا به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌و گرفته‌كانی خانه‌ی داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه لێكراو له سلێمانی ، به‌ئاماده‌بوونی (سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD ، به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ، سه‌نته‌ری ڕووناكبیری ژنان ، ڕێكخراوی ڕووناكبیری خانزاد ، به‌ڕێوبه‌ری شهڵتهڕ و به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان ) به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به كێشه‌و گرفته‌كانی خانه‌ی داڵده‌دان و خستنه‌ڕووی ئه‌و نووسراوه‌ی له وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كراوه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی كه‌یسی قوربانی توند و تیژی و پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌كانی شه‌ڵته‌ر و گشتاندنی ئه‌و نووسراوه بۆ سه‌رجه‌م دادگاكان و دادوه‌ره‌كان .


Leave a Reply
Want to join the discussion?Feel free to contribute!