كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراو ی DHRD له‌گه‌ڵ شاندی رێكخراوی NED
رۆژی دوو شه‌ممه 9/3/2015 شاندێكی رێكخراوی NED سه‌ردانی ئۆفیسی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ له‌شاری سلێمانی كرد، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوه‌وه پێشوازیان لێكرا، كۆبوونه‌وه‌كه سه‌باره‌ت به‌گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر كاروباری رێكخراوه‌یی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و دوخی سه‌نته‌ره‌كه‌مان به‌تایبه‌تی، هه‌ره‌ها زیاتر بوونی لێپراسراویهتی رێكخراوه‌كان له‌م قۆناغه‌دا، گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌كانی سه‌نته‌ره‌كه‌مان كرا، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌شداریكردن له‌پرۆسه‌ی دیموكراتی و پاراستنی مافی مرۆڤ.
دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێزان (محه‌مه‌د مه‌عروف و كارزان فازیل) باس له‌كاره‌كانی پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا كرا و كه پلانی ئه‌مساڵ بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه و ئه‌و چالاكیانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كان.
دواتر به‌شه‌كانی رێكخراو به‌شانده‌كه ناسێنرا و چۆنیه‌تی كاركردنی هه‌ر به‌شێكیان بۆ روونكرایه‌وه، ئه‌مه و كۆبوونه‌وه‌كه ماهی دوو كاتژمێری خایاند

