كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی رێكخراوه‌كان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان
كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی رێكخراوه‌كان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان به‌هاوكاری رێكخراوی UNDP له‌رۆژی 18/2/2015 له‌ئۆفیسی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و رێكخراوه‌كانی كار له‌پرۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیی له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زی ده‌كه‌ن، رێكخست، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میكانزمێك بۆ چۆنیه‌تی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی بۆ ئاواره‌كانی كوردستان.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه باس له‌ئاسته‌نگی و گرفته‌كان كرا و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌و كیشانه، هه‌روه‌ها دواتر هه‌وڵدرا شێوه‌ی پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌كان رێك‌بخرێن و یه‌كبخرێن و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم یه‌ك جۆر خزمه‌تگوزاری پێشه‌كه‌ش بكرێت، كه DHRD به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه كرد و پیشنیاری خۆی خسته به‌رده‌م ئاماده بووان

