كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD
رۆژی شه‌ممه 14/2/2015 له‌ئۆفیسی سه‌نته‌ر، كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی، كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی رێكخراو
بۆ ساڵی 2015 به‌ڕێوه چوو، كه هه‌ردوو ده‌سته‌ی باوهڕپێكراوان و به‌ڕیوه‌بردن به‌میوانداری به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری، به‌شداریان تێدا كرد، كه‌به‌پێی ئه‌جندای كۆبوونه‌وه‌كه باس له‌پرۆژه و راپۆرتی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی و راپۆرتی دارایی ساڵی 2014 كرا، دوای په‌سه‌ندكردنی، بڕیار له‌دانانی پلانی ساڵی 2015 درا، هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه چوار ئه‌ندامی نوێ بۆ بۆردی رێكخراو زیاد كرا، كه بریتی بوون له‌به‌ڕیزان (په‌یمان عیزه‌دین، سه‌رگوڵ قه‌رده‌اغی، ئاری جه‌زا و د.عالیه فه‌ره‌ج)، هه‌روه‌ها دواتر چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ی تر گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا و چه‌ند رێنماییه‌ك و سیستمی ئیداری هه‌بوون، په‌سه‌ند كران، ئه‌مه و كۆبوونه‌وه‌كه 3.30 كاتژمێری خایاند

