گفتوگۆی كراوه له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری
له باره‌گای یه‌كێتی دادوه‌رانی كوردستان لقی سلێمانی ڕۆژی 27/3/2014 دووه‌مین دانیشتنی گفتوگۆی كراوه له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسایی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو له‌و دانیشتنه‌دا كه ده‌سته‌ی لقی سلێمانی دادوه‌رانه‌و سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی سلێمانی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له دادوه‌ران و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانی و سه‌رپه‌رشتیاری دادی ئاماده بوون سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن خاتوو (سه‌رده‌شت عبدالرحمن) به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری دیموكراسی وپه‌ره‌پێدانی مافی مرۆڤ وبه‌ڕێز (حاكم سالار رووف )به وته‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌كه ده‌ستی پێكرد.
یه‌كه‌مین دانیشتنی كراوه كه له به‌رواری 7/7/ 2013 به‌رێوه چوو دواتر ده‌ستكرا به گفتوگۆكردن له سه‌ر یاساكه ئه‌وه‌ش گۆڕینه‌وه‌ی چه‌ندین سه‌رنج و ڕاو تێبینی به كۆی ده‌نگی ئاماده‌بووان بڕیاردرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یاساكه كه‌م و كورتی زۆره‌ی تێایه له‌بری كاركردنه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایه‌كی نوێ دابڕیژڕێت كهلهگهڵا پێویستی و پێكهاته‌كانی سه‌رده‌مدا بگونجێت بۆیه بڕیاردرا به پێكهاتنی لیژنه‌یه‌كی 9 كه‌سی به مه‌به‌ستی دارشتنی یاساكه و ماوه‌ی 2 هه‌فته دانرا بۆ كۆتایهاتنی كاره‌كانی لیژنه‌كه‌و ڕۆژی 20/4/2014وه‌ك دواڕۆژی كاری لیژنه‌كه و دواتر له به‌رواری 23/4/2014دانیشتنی سێهه‌م ئه‌نجام بدرێ بۆگفتوگۆكردنهكه له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ئاماده‌كراوی لیژنه‌كه به م شێوه‌یه كۆتایی به دانیشتنه‌كه هات.
