هه‌ڵوێستی یه‌كێتی دادوه‌ران سه‌باره‌ت بهجێبهجێنهكردنی بڕیاری دادگاكان
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌یه‌كێتی دادوه‌رانی كوردستان له14/2/2012دا بڵاویان كردووه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كیان بۆ رێكخراوه‌كه‌مان ناردووه، سه‌باره‌ت به‌خستنه ئه‌ستۆی ده‌زگاكانی حكومه‌ت و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان له‌جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری دادگاكان، كه‌بووه‌ته هۆی سه‌روه‌ر نه‌بوونی یاسا له‌هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كدا، ئێمه وه‌ك سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ پشتگیری ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی دادوه‌رانی كوردستان ده‌كه‌ین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌هه‌ندێك له‌به‌رپرسانی باڵای حیزبی و حكومی گومان ده‌خه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه‌توانای چاره‌سه‌ری كێشه یاساییه‌كانی نییه، له‌كاتێكدا رێكخراوه‌كه‌مان تاكو ئێستا چوار راپۆرتی ده‌ركردووه له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی له‌دادگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا روو ده‌ده‌ن، وه تێیدا ئاماژه‌مان به‌وه كردووه كه‌له‌چه‌ندین بڕیاری دادگاكان‌دا لایه‌نه حكومی و ناحكومی و حیزبیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستاندا پێشێلكاری زه‌قیان به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی دادگا ئه‌نجامداوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی یاسا نه‌توانێت رۆڵی خۆی بگێرێت و ماف بۆ خاوه‌ن ماف بگێڕێته‌وه و تۆمه‌تباران سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی دادوه‌ران به‌رز ده‌نرخێنین، له‌هه‌مان كاتدا به‌رپرسیاریه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه كهههڵوێستهی جدی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییه زه‌قه‌ی یاسا و جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری دادگاكان هه‌بێت و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا به‌زووترین كات سه‌روه‌ری ته‌واو بۆ یاسا بگێڕنه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستاندا، له‌گه‌ڵ داخوازییه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا سه‌باره‌ت به‌ده‌سه‌ڵاتی دادگاكان و سه‌ربه‌خۆبوونیان و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگا له‌لایه‌ن لایه‌نه به‌رپرسه‌كان، كه‌بڕیاره‌كانی دادگا جێبه‌جێ ناكه‌ن، پێویسته یاسا به‌سه‌ر هه‌موواندا به‌یه‌كسانی جێبه‌جێ بكرێت به‌ده‌سه‌ڵاتدار و هاوڵاتیانه‌وه. تاكو ئۆباڵی جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری دادگاكان نه‌خرێته ئه‌ستۆی دادگا و دادوه‌رانه‌وه.
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ

