لێره‌دا بوه‌سته !!! جه‌نابی دادوه‌ر !!!
پارێزه‌ر:دلاوه‌ر حه‌یده‌ر
پێشتر مه‌سجێكم ئاڕاسته‌ی دادوه‌ره به‌ڕێزه‌كان كرد له‌نوسینێكدا به ناونیشانی (ئایا دادوه‌ران دێنه به‌ره‌ی گه‌له‌وه ؟) كه ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا بڵاوم كرده‌وه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه له‌ماوه‌ی بیست ساڵی دوای ڕاپه‌ڕین كه‌مترین كاری ڕۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر ده‌زگا دادوه‌ریه‌كان كراوه، به‌تایبه‌ت له (17)ی شوباته‌وه كه ده‌بوو هێنده‌ی حیزب‌و حكومه‌ته‌كه‌ی زیاتر كاری له‌سه‌ر بكرێت هه‌ر له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه له‌مه‌سجه‌كانم به‌رده‌وام ده‌بم تا ئه‌و كاته‌ی به ته‌واوی ده‌زگای داوه‌ری له ژێر چنگی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌كان ڕزگاری ده‌بێت‌و ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ڕاسته‌قینه‌و نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ده‌كات، ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ر بڕیارێكدا ده‌نوسرێت فڵان دادوه‌ر یان ده‌سته به ناوی گه‌له‌وه ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی گرنگه، بۆیه له‌چه‌ند خاڵێكدا هه‌ندێك له گرنگیه‌كه‌ی باسده‌كه‌م :
1-ئه‌گه‌ر دادوه‌ر به ناوی خۆیه‌وه بڕیاره‌كانی ده‌ركات هیچ نرخێكی یاسایی نییه كه‌واته كاره‌كه‌ی تۆ ئه‌وكاته گرنگه كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل بكه‌یت‌و له‌ویژانی گه‌له‌وه حوكم بكه‌یت .
2-كاری دادوه‌ری گه‌وره‌ترین كار‌و هه‌ستیار ترینیشه له وڵاتدا‌و به‌رزترین پۆست‌و ئاستی به‌رپرسیارێتیه، بۆیه ده‌بێت دادوه‌ر له‌و ئاسته‌دا بیر بكاته‌وه .
3-گه‌ل له‌ڕێگه‌ی یاساوه دادگای كردووه به وه‌لی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌كانی تردا هه‌ر له‌ده‌زگای سه‌رۆكایه‌تی وڵات‌و سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه بیگره تاوه‌كو بچوكترین ده‌زگا‌و فه‌رمانبه‌ر ده‌بێت ملكه‌چبن بۆ فه‌رمان‌و ڕاسپارده‌كانی دادگا.
له‌مانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه گه‌ل ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی دادگاكانیه‌وه سزای هه‌ركه‌سێك بدات كه سته‌می لێده‌كات‌و مافی هاوڵاتیه‌ك پێشێلده‌كات، ئه‌مه‌ی لێره‌دا باسم كردووه خه‌یاڵ نییه، به‌ڵكو له‌یاساكاندا هاتوون كه خۆمان ده‌رمانكردوون، ئه‌وه‌ی واده‌كات ئه‌مانه ببنه خه‌یاڵ دووشته: یه‌كه‌میان شێوازی ده‌سه‌ڵاتكردن له‌هه‌رێمدا ڕێگه به سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری نادات، دووه‌میان دادوه‌ران نه‌یانتوانیوه ده‌زگا دادوه‌ریه‌كان بكه‌نه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری‌و بیگه‌یه‌ننه ئه‌و ئاسته‌ی كه یاسا ده‌قی له‌سه‌ر داوه، به‌ڵكو ڕازی بوون به‌وه‌ی وه‌ك پاشكۆی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بمێننه‌وه كه له‌ڕاستیدا له‌كوردستاندا شتێكمان نییه به ناوی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل بكات، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێت حكومه‌تیش وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی گشتی ئه‌ركه‌كانی ڕاپه‌ڕێنێت نه‌ك ملكه‌چبێت بۆ بڕیاره‌كانی سه‌رۆك حیزب‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ك‌و مه‌كته‌ب سیاسی‌و مه‌ڵبه‌ند‌و لق‌و كۆمیته‌و ناوچه‌كان، له‌سه‌ر ئه‌مه زۆر قسه كراوه‌و زۆری له‌سه‌ر ووتراوه بۆیه من له‌سه‌ر دووه‌م قسه ده‌كه‌م ئه‌ویش قسه‌یه له‌سه‌ر ده‌زگای دادوه‌ری‌و به دیاری كراوتریش له‌سه‌ر دادوه‌ران چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌گه‌ر دادوه‌ران نه‌توانن نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل بكه‌ن دار‌و دیوار‌و بینا ناتوانێت ئه‌و كاره بكات.
دادوه‌ر وه‌ك بونه‌وه‌رێكی بێده‌نگ
له‌كایه سیاسی‌و به‌ڕێوه‌بردن‌و حوكمڕانیه‌كاندا بێده‌نگی هیچ دروست ناكات جگه له(دیكتاتۆریه‌ت، تاكڕه‌وی، سته‌م، كۆیلایه‌تی‌و ملكه‌چی …هتد) بێده‌نگیش له‌بنه‌ڕه‌تدا ترس دروستی ده‌كات، ترس له له‌ده‌ستدانی گیان‌و ماڵ‌و سامان‌و پله‌و پۆست‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌و …هتد ئه‌گه‌ر تا ئێستا له‌سه‌ر دادوه‌ران قسه نه‌كرابێت‌و دور له‌میدیاكان مابنه‌وه، بۆ ئه‌وه بووه كه ئه‌وان له‌دادگادا بهێڵنه‌وه‌و به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن، به‌ڵام ناكرێ له 17ی شوباته‌وه ده‌زگای دادوه‌ری نه‌كرێته مانشێتی هیچ میدیایه‌ك چونكه ئه‌و ڕه‌وشه‌ی ئێستا له‌كوردستان دروست بووه پشكی شێری به‌ر ده‌زگای دادوه‌ری ده‌كه‌وێت ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه خۆی به سه‌ربه‌خۆ بهێڵێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌وه تێبگه‌ین ده‌بێت بزانین ئه‌ركی دادگا چیه؟
ئه‌ركی دادگا له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریه، دادپه‌روه‌ریش له‌ساده‌ترین‌و پوخترین پێناسه‌دا بریتیه له‌ڕاگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كاندا، چونكه له‌بنچینه‌دا كۆمه‌ڵگا به‌رژه‌وه‌ندی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات‌و ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا جیاواز‌و دژن‌و سه‌رجه‌م ململانێكانیش هه‌ر له‌و پێناوه‌دا ده‌كرێت سه‌رجه‌م تاوانه‌كان‌و داگیركاریه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی‌و گروپ‌و ده‌وڵه‌ت هه‌مووی ئاماژه‌یه به به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز، هه‌ربۆیه ده‌زگایه‌ك دروستكراوه بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندیه جیاواز‌و دژه‌كان تاوه‌كو ژیان به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌و هارمۆنی به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ركاتێك دادگا ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێنه‌كرد ئیدی ئه‌و هارمۆنیایه تێكده‌چێت، بۆیه دادگا كه دادوه‌ران به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن به‌رپرسیارێتی زۆر گه‌وره‌یان به‌رده‌كه‌وێت له‌تێكچونی هاوسه‌نگی كۆمه‌ڵگا.
بیست ساڵه هه‌رێمه‌كه‌ی ژێرده‌ستی (بارجه‌لیزم)* كۆمه‌ڵگایه‌كی هارمۆنی تێدا ناژی، له 17ی شوباته‌وه بۆ گشت لایه‌ك ڕوون بویه‌وه كه دادوه‌ر هیچ نییه جگه له‌مرۆڤێك كه له‌سه‌ر كورسیه‌ك‌و له‌پشتی مێزێك دانیشتووه‌و چاوه‌ڕوانه چه‌كبه‌ده‌ستانی یه‌كێتی‌و پارتی كه‌سێكیان به كه‌له‌پچه‌كراوی بۆ بهێنن‌و ئه‌وانیش حوكمی یاسایه‌كی بێڕۆحی داسه‌پا‌و به‌سه‌ریدا بسه‌پێنن، هاوسه‌نگی چۆن تێكناچێت ڕۆشنبیرێكی قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستی ئازادی خوازی وه‌ك فاروق ڕه‌فیق ده‌خه‌یته زیندانه‌وه له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی ئاسایشی یه‌كێتی كه هاوار ده‌كات ئازادی‌و خه‌ڵك فێری خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه تینوی خوێنه‌و گولله‌ی به‌سنگی گه‌نجه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌وه‌یه‌و فه‌رهه‌نگی توندوتیژی ده‌به‌خشێته‌وه ئازاده‌و هه‌موو گه‌ل داواده‌كات ڕاده‌ستی تۆی دادوه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی بكه‌یت‌و ئه‌و كاره ڕوونه‌دات‌و تۆش بێده‌نگی، تۆیه‌ك كه نه‌توانیت هه‌رێمی خۆت بپارێزیت‌و له‌به‌رده‌م دادگاكه‌تدا هاوڵاتیان‌و ڕۆژنامه‌نووسان‌و روناكبیری وه‌ك ڕێبین هه‌ردی فه‌لاقه بكرێت‌و سزا‌و ئه‌شكه‌نجه بدرێت ئیدی چۆن ده‌توانیت له ناخی گه‌له‌وه حوكم بكه‌یت‌و گه‌لێك له‌سته‌م بپارێزیت، ڕه‌نگه به درێژایی مێژوو سوكایه‌تی هاوشێوه‌ی 19/4 كه به‌دادگای سلێمانی كرا به هیچ دادگایه‌ك له‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌كرابێت، ئه‌و شه‌لاقانه‌ی كه‌به‌رپشتی ڕێبین هه‌ردی‌و ڕۆژنامه‌نووسان‌و خوێندكارانی زانكۆ كه‌وت له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌پشتی یاسا‌و دادگا‌و دادوه‌ران‌و داواكارانی گشتی‌و یاساناسان‌و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان درا، ئه‌مه ڕووداوێكه بێده‌نگ بوون لێی هیچ به‌هایه‌ك بۆ مرۆڤ ناهێڵێته‌وه.
هاوسه‌نگی چۆن تێكناچێت كه ته‌نها 6 دادوه‌ر له‌نێو نزیكه‌ی 200 دادوه‌ری كوردستان هه‌ڵوێستێكی مرۆڤ دۆستانه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌رده‌بڕن كه جه‌خت له‌سه‌روه‌ری یاسا‌و سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ریی‌و دژ به پێشێلكاری ماف‌و كه‌رامه‌تی مرۆڤی ئه‌م ووڵاته‌یه، ئه‌و ڕووداوانه ته‌نها 6 دادوه‌ری هه‌ژاند!!؟ ئایا ته‌نها 6 دادوه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌مكانه‌دان؟ ڕووداوه‌كانی 2-3 مانگی ڕابردوو ده‌ره‌نجامی هیچ نییه جگه له‌بێده‌نگی 20 ساڵه‌ی ده‌زگا دادوه‌ریه‌كان له‌وه‌ی كه له‌كوردستان ده‌گوزه‌رێت، ئه‌و ڕووداوانه به‌رهه‌می واژۆكردنی پرۆتۆكۆلی لێك تێگه‌یشتن‌و هاوكاری نێوان ئاسایش‌و دادگایه كه له‌نێوان به‌رپرسی ئاسایشی هه‌رێم له‌سلێمانی‌و سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانیدا واژۆكرا كه له‌ناواخنیدا پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاسا‌و له‌به‌ینبردنی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری ده‌بینرێت، ئه‌وه به‌رهه‌می ته‌له‌فۆنێكی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری‌و بانگهێشت كردنیه‌تی بۆ دیوان‌و به نوسینگه‌كه‌ی ده‌ڵێت با جارێ چاوه‌رێ بكات، له‌كاتێكدا ده‌بێ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ هاوپله‌كانی خۆیدا كه سێ سه‌رۆكه‌كه‌ی ترن دانیشتن بكات، ئه‌ویش بۆ كاری زۆر پێویست كه له‌خزمه‌تی سه‌روه‌ری یاسادا بێت نه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌زیرو ئه‌و به‌رپرس‌و …هتد كه له‌كۆتایدا ڕه‌نگه دانیشتنه‌كه پێشێلكردنی یاسای لێبكه‌وێته‌وه، د. فواد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ڕاستی ووت له‌دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد دادگا به پێی پێویست نییه له‌كوردستان، ئه‌م ووته‌یه هیچ ئاماژه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێت ئه‌وه نه‌بێت كه په‌یامێكه بۆ دادوه‌ران‌و به‌ڕاشكاوانه پێیان ده‌ڵێت كه ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك ده‌سه‌ڵات كردوومانه هیچ نییه جگه‌له به‌جێهێنانی ئه‌ركی خۆمان له‌خزمه‌تی مانه‌وه‌ماندا، به‌ڵام ئه‌وه ئێوه‌ن كه ئه‌ركی خۆتان به‌جێنه‌هێناوه له‌سزادانی ئێمه‌دا .
بۆیه له‌كۆتایدا به‌ڕێزه‌وه به دادوه‌ره بێده‌نگه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌م ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر نوێنه‌رایه‌تی گه‌لتان پێناكرێت، لێره‌دا ڕاوه‌ستن‌و ڕسته‌ی به‌ناوی (گه‌له‌وه ئه‌م بڕیاره‌م ده‌ركرد) له‌كڵێشه‌ی بڕیاره‌كانتاندا بسڕنه‌وه .
بارجه‌لیزم: داهێنانێكی نوسه‌ر (محسن ئه‌دیب)ه كه ئاماژه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتی بارزانی‌و جه‌لال تاڵه‌بانی له‌هه‌رێمدا
تێبینی/ ئه‌م بابه‌ته له‌ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره (731)ی ڕۆژی (15/5/2011) بڵاوبووه‌ته‌وه