له‌به‌رچی ساڵانه ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییه رووده‌ده‌ن
ئاوات محه‌مه‌د
یه‌كێك له‌گرفته گه‌وره‌كانی جیهانی ئێمه، دووباره‌كردنه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانه، كه‌هه‌میشه به‌هانه‌مان بۆ ئه‌و دووباره‌بوونه‌وه هه‌یه، ساڵانه راپۆرته ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان، له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان روو ده‌ده‌ن، هه‌ڵوه‌سته ده‌كه‌ن.
دوا راپۆرتیش بریتییه له‌راپۆرتی پاڵپشتی دادگا كه‌له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤه‌وه كه‌له‌ماوه‌ی ساڵی 2010دا كۆمه‌ڵێك پێشێلكاری گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم ده‌رهه‌ق به‌تۆمه‌تباران و هاوڵاتیان تۆماركراوه، ئاماره‌كان مه‌ترسیدارن و ژماره‌كانیش سه‌ره‌پای هه‌موو دۆسێیه‌كانی دادگایان نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌و دۆسییانه‌ی گرتووه‌ته‌وه كه‌ده‌ست چاودێره‌كان كه‌وتوون و تێبینی پێشێلكاریان تێدا كردووه، به‌شێك له‌و پێشێلكاریانه‌ی ئه‌نجامدراون له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه ئه‌نجام دراون و به‌شێكی تر له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی پۆلیس و جێبه‌جێكاری فه‌رمانی دادوه‌رییه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و فه‌رمانگه حكومی و ناحكومییه‌كانه‌وه ئه‌نجام دراون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كۆمپانیا ئه‌هلی و كه‌رتی تایبه‌ت به‌شێكن له‌و پێشێلكارییه.
به‌هه‌موو باره‌كاندا ده‌كه‌وینه به‌رده‌م به‌رپرسیاره‌یتییه‌كی گه‌وره، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌هه‌رێمدا، تاكو ئێستا له‌ئاستی پێویست و خواستی گشتیدا نییه، كه‌ده‌بوایه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نمونه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی تر بووایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌خاته ژێر به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه، ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌موو ناهه‌قییه به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان ئه‌نجامدراون و پیشێلكاری گه‌وره و ترسناك روویان داوه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی دادگا و دادوه‌ره‌كان له‌ئاستی پێویستدا نه‌بووه و نه‌توانراوه رێوشوێنی یاسایی له‌دژی تاوانكاران بگیرێته به‌ر و ماف بۆ خاوه‌ن ماف بگێڕێته‌وه
راپۆرتی رێكخراوه‌كه‌مان، ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت كه‌دامه‌زراوه‌كانی ئێمه هێشتا له‌ڕووی ته‌كنیكیی و لۆجستیه‌وه له‌ئاستی پێویستدا نین، هێشتا له‌كاركردنیاندا په‌نا بۆ ته‌كنیكه ته‌قلیدی و كۆنه‌كان ده‌به‌ن، كه‌ده‌بووایه تازه‌ترین ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و داتا كۆكردنه‌وه له‌م ده‌زگا هه‌ستیاره‌دا هه‌بووایه و كاری پێبكرایه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌ك هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی تر، خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو نییه و نه‌بووه‌ته ده‌سه‌ڵاتی سێهه‌م به‌ته‌واوه‌تی، كه‌جیا بن له‌ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و په‌رله‌مانیان هه‌بێت.
ئه‌م كاره‌ی ئێمه ئه‌نجاممان داوه، هه‌میشه رێگری و له‌مپه‌ر هه‌بووه و هه‌یه، یه‌كێك له له‌مپه‌ره‌كان كه‌هه‌میشه دووباره ده‌بێته‌وه، پێنه‌دانی زانیارییه و ده‌ستڕانه‌گیشتنه به‌سه‌رچاوه‌كانی زانیاری، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ندێكجار لێكتێنه‌گه‌یشتن له‌نێوان دادوه‌ره‌كاندا بۆ كاره‌كه‌ی ئێمه هه‌بووه، ئه‌مه‌ش خۆبه‌خۆ كار له‌وه ده‌كات نه‌توانین هه‌موو ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی روو ده‌ده‌ن تۆماریان بكه‌ین، بۆ نمونه چه‌ندین جار داوای زانیاریمان له‌دادگاكانی هه‌ولێر كردووه به‌بیانوی جیاجیا داواكارییه‌كانی ئێمه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه له هه‌نگاوه‌كانمان به‌رده‌وام بووین وزۆرێك له‌دادوه‌ره‌كان له‌جۆری كاره‌كه‌مان گه‌یشتوون و ده‌زانن ئه‌م ڕاپۆرتانه‌ی ئێمه، چه‌ند سوود به‌كاری ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێت.
راسته له‌ساڵی 2010 دا 872 حاڵه‌تمان تۆماركردوه، به‌ڵام به‌شێكیان له‌ناو دادگاكان‌دا پێشێلكاریی تێداكراوه، كه گرفتی گه‌وره له‌ناو ده‌زگاكانی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی دادوه‌ریدایه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هێشتا رێوشوێنه‌كانی لێكۆلینه‌وه، له‌ڕووی ته‌كنیكیه‌وه له‌نزمترین ئاستدان، ئه‌مه‌ش واده‌كات ، لێدان وسزای جه‌سته‌یی له‌دژی تۆمه‌تباره‌كان به‌كاربهێنرێت وپێشێلكاریی له‌دژیان ئه‌نجام بدرێت، كه‌هیوادارین له‌ساڵی 2011 دا، ئه‌م رێژه‌یه به‌شیوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ببێته‌وه.