ده‌رباره‌ی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری
د. ته‌ها عومه‌ر ره‌شید
دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری چ وه‌ك پێكهاته‌ی كارگێڕی چ وه‌ك ئه‌ركه‌كانی، كه‌مترین گفتوگۆی جدی له‌سه‌ركراوه، ڕه‌نگه هه‌ندێك له هۆكاره‌كانی ئه‌مه‌ش، بریتی بێت له‌و بڕوایه‌ی كه سیستمی دادوه‌ری وه‌ك سیستمێكی داخراو پیشانده‌دات و له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بریتیبێت له كورتی ئه‌زمونی و پراكتیزه‌یی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی كاری دادوه‌ری له‌هه‌رێمدا. ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌گوزه‌راندنی ژیان به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانییه‌وه هه‌یه، له‌هه‌مان كاتدا باگراوندێكی قووڵ و فه‌لسه‌فیش له پشت شیكردنه‌وه‌و تێفكرین و به‌دامه‌زراوه‌كردنی ئه‌م سیستمه‌وه كه له‌تێزه فه‌لسه‌فیه‌كان و ده‌قه ده‌ستووریه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت هه‌یه.
له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه، ئه‌وه‌یه كه سوود له‌هه‌موو سه‌رچاوه فیكری و ده‌ستورییه‌كان وه‌ربگرین، به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراوه‌كردنی سیستمی دادوه‌ری له هه‌رێمدا، تا له‌ئاست به‌دیهێنانی ئه‌ركه مرۆییه‌كه‌یدا بێت له‌دادپه‌روه‌ریدا. بۆیه له‌م ووتاره‌دا وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك به‌باشی ده‌زانین له‌گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه له‌م دامه‌زراوه‌یه بدوێین، هیوادارین ده‌رگای گفتوگۆیه‌كی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكرێته‌وه.
یه‌كه‌م:- ره‌خنه‌گرتن له دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری
پرسیاری سه‌ره‌كی لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ده‌شێت ره‌خنه له ئه‌داو ئاستی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری بگرین؟ كێ ئه‌م مافه‌ی هه‌یه؟ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، دوو لایه‌ن ده‌گرێته‌وه، یه‌كه‌میان توانستی مرۆیی و كارگێری دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری، بۆ راییكردنی كاروباری دادوه‌ری، دووه‌میشیان یاسا و شێوازی چه‌سپاندنی یاسا و هونه‌ری دادوه‌ری بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری. به‌بڕوای ئێمه دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ریش وه‌ك هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسایی ده‌ستوری له‌هه‌رێمدا، نه‌ك هه‌ر شیاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه، به‌ڵكو لێكۆڵینه‌وه‌و ئاڵوگۆڕكردنی بیر‌ورا له‌سه‌ر پێداویستیه‌كی ژیاریشه، له‌هه‌مانكاتدا به‌شداریكردنێكی مه‌عریفیشه، له‌پرۆسه‌ی به‌دامه‌زراوه‌كردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌گشتی، چونكه چ بۆ ده‌سه‌ڵات به گشتی و چ بۆ دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ریش، خاڵێكی دیاریكراو نییه كه تیایدا له ترۆپێكدابن و پێویستی نه‌كات قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێت، خاڵێكیش نییه بۆ وه‌ستاندنی بیركرنه‌وه‌و تێڕامان له ده‌سه‌ڵاته‌كان، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به سیستمی پێشكه‌وتوو یان دواكه‌وتوو دیموكرات و نادیموكرات نییه، به‌ڵكو وه‌ك یه‌ك له هه‌موو سیستمه جیاوازه‌كاندا پێویسته. له میانه‌ی ره‌خنه‌كاری و توێژینه‌وه‌دا هه‌موو پنت و لایه‌نه‌كانی دامه‌زراوه‌كه ده‌كه‌ونه ژێر پرسیاره‌وه، واته هه‌موو ئه‌و هه‌موو بیروڕاو دابونه‌ریت و بنه‌ماكانی هه‌ڵسوكه‌وت و پێكهاته‌ی دامه‌زراوه‌كه، ده‌بنه بابه‌تی گفتوگۆ‌و راڤه‌كاری، له‌م نێوه‌نده‌دا توانای دادوه‌رو ئه‌خلاقی پیشه‌یی دادوه‌ری و كارسازی دادوه‌ری و خودی یاسا‌و چه‌مكی دادوه‌ریش پێویسته زانستییانه‌و بابه‌تییانه گفتوگۆ بكرێت. راڤه‌كاری ئه‌م تێگه‌یشتنانه‌و په‌یوه‌ندییان و هه‌ڵسه‌نگاندنیان ده‌بێت دووربێت له قسه‌ی سه‌رپێی و بیروڕای بێبه‌ڵگه و ناڕاست، دووربێت له‌هه‌ر جۆره تۆمه‌تباركردنێكی ناڕه‌وا، له‌سه‌ر ئاستی كه‌س و دامه‌زراوه‌كه‌ش، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر خاتری پاراستنی هه‌یبه‌تی دامه‌زراوه‌كه‌و لایه‌نی زانستی و له‌هه‌مانكاتشیدا له‌كه‌داركردنی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری له‌سوودی هیچ كه‌سێك نییه. كه به‌بڕوای ئێمه یه‌كێك له‌ده‌رئه‌نجامه گرنگه‌كانی پرۆسه‌ی ره‌خنه‌كاری و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌رباره‌ی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری ئه‌وه‌یه، كه له‌یه‌ك كاتدا ده‌توانیت مه‌عریفه‌یه‌ك بۆ كاری دادوه‌ری به‌رهه‌م بهێنین و رێگریش بكه‌ین له‌و وتارانه‌ی كه جگه له‌توانج و پلاری ناڕه‌وا له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هیچ ئامانجێكی تریان نییه.
ئه‌گه‌رچی كاری لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له توێژێكدا قۆرغ ناكرێت، به‌ڵام به‌لای ئێمه‌وه گرنگه كه دادوه‌ران، به‌ر له‌هه‌ر كه‌سێكیتر له‌ده‌رگای كێشه یاسایی و هونه‌ریی و ئیدارییه‌وه له دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری بده‌ن، چونكه:-
1-خودی دادوه‌ران، زیاتر له‌یاسادانه‌ر (په‌رله‌مان) و توێژه‌ره‌وانی یاساییش، ئاگاداری ئه‌م كه‌موكورتیانه هه‌ن، كه له‌ڕووی داپه‌روه‌ریی و كێشه‌ی چه‌سپاندنی یاساوه، له‌خودی یاساندا هه‌ن.
2-ئه‌ركی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه، به‌نده به‌بوونی یاسای دادپه‌روه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر یاساكان دادپه‌روه‌رانه نه‌بن، بڕیاره‌كانی دادگاش به‌هه‌مان شێوه ده‌بن.
3-گله‌یی و گازنده‌ی خاوه‌ن كه‌یسه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی رووبه‌ڕووی دادوه‌ران ده‌بێته‌وه، رووبه‌ڕووی یاسا دانه‌ران نابێته‌وه. كه‌واته دادوه‌ر مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئۆباڵی نادادپه‌روه‌ری یاساكان نه‌خاته ئه‌ستۆی خۆی و دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری، ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌كات، كه چۆن په‌رله‌مان و حكومه‌ت و یاسا و رێنمایی ئاڕاسته‌ی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنیان، به‌هه‌مان شێوه‌ش دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری ره‌خنه‌ی زانستی و كه‌موكورتی یاساكان ڕووبه‌رووی شوێنی ده‌رچوونیان بكاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش سیستماتیزه بكرێت، ده‌شێت به‌ر له‌ده‌رچوون یان هه‌موواری هه‌ر یاسایه‌ك پرس به دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری بكرێت، یاخود دامه‌زراوه‌كه خۆی بێده‌نگ بێت به‌دیهێنانی ئه‌مه‌ش به‌دڵخوازی سه‌رناگرێت، به‌ڵكو به‌وه ده‌بێت كه دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری خۆی پته‌و و به‌هێز بكات له‌راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كه‌یدا تا ببێته ئه‌مری واقیع به‌سه‌ر په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌وه، پته‌ویی و به‌هێزی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ریش بریتیه له كارایی دامه‌زراوه‌كه له‌ئاست ئه‌ركه‌كانیدا، كارایش به‌وه ده‌ست پێده‌كات كه قسه‌وباس له‌سه‌رچۆنێتی كاراكردنه‌كه به‌ڕوا بناسرێت.
دووه‌م:- سیاسه‌تباركردنی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری
یه‌كێك له سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش له‌هه‌رێمدا، بریتیه له‌كاریگه‌ری بڕیاری سیاسی یان ده‌ستتێخستنی سیاسی له‌كاری دادوه‌ریدا.
پێویسته له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه به راستییه‌ك بده‌ین، ئه‌ویش په‌یوه‌ندی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاته، له‌م نێوه‌نده‌شدا په‌یوه‌ندی سیاسه‌ت و دامه‌زراوه‌ی دادوه‌رییه پرسیاری سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه ئایا سیاسه‌ت و دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری دابڕاون یان سیاسه‌ت كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كه، له‌دامه‌زراندنیه‌وه بۆ كاركردنی رۆژانه‌ی؟ به‌واتایه‌كی تر چۆن سیاسه‌ت دزه ده‌كات بۆ ناو دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری. ئێمه لێره‌دا، بۆ رێگرتن له‌به‌هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن له‌چه‌مكی سیاسه‌ت، ده‌ڵێین سیاسه‌ت بریتییه له‌هونه‌ری به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی، واتایه‌كی پۆزه‌تیڤی هه‌یه، نه‌ك نێگه‌تیڤ، بریتییه له‌خزمه‌تكردنی مرۆڤ و دانانی مرۆڤ له شوێنی شیاوی خۆی، گۆڕه‌پانی تێڕوانین و تێزه جیاوازه‌كانه بۆ دادپه‌روه‌ری. لایه‌نی یه‌كه‌م له‌م بابه‌ته، بریتییه له‌خودی مرۆڤ، كه له‌بۆچوونه (ئه‌رستۆ)ییه‌كه‌وه بونه‌وه‌رێكی سیاسییه. له‌مه‌وه په‌یوه‌ندی دادوه‌ر به سیاسه‌ته‌وه، بریتییه له په‌یوه‌ندی مرۆڤ به سیاسه‌ته‌وه، كه شیاوی لێكجیاكردنه‌وه نین،سیاسه‌ت وه‌ك زانست و فه‌لسه‌فه، سه‌رچاوه‌ی دیاریكردنی واتا و بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌رییه، هه‌موو ئه‌و بۆچونانه‌ی ده‌رباره‌ی دادپه‌روه‌ری هه‌ن له‌دنیایه‌كه‌وه دێن، كه پێی ده‌وترێت دنیای سیاسه‌ت. له‌م ڕووه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ دادوه‌ر له‌ڕووی پیشه‌یی و ئه‌خلاقییه‌وه قه‌ده‌غه‌یه، بریتییه له‌كاری سیاسی (وه‌ك كاری حیزبی)له‌مه‌شه‌وه ئه‌ركێكی دووباره هه‌م پیشه‌یی و هه‌م ئه‌خلاقی له‌ئه‌ستۆیه، كه‌قبوڵی ده‌ستێوه‌ردانی سیاسه‌ت و سیاسییه‌كان نه‌كات بۆ كاری دادوه‌ری. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێمه به‌ڕه‌وای ده‌زانین و له‌هه‌مان كاتدا پێداویستییه‌كی پیشه‌یی و هاونیشتیمانیشه بریتییه له‌شاره‌زایی و بوونی فیكری سیاسی لای دادوه‌ر، فیكری سیاسی نه‌ك شیاوی قه‌ده‌غه‌كردن نییه به‌ڵكو قه‌ده‌غه‌كردنی به‌یاسا، له‌لایه‌ن پێچه‌وانه‌ی پێداویستی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی دادوه‌ری و دادپه‌روه‌رییه‌وه له‌لایه‌كیش خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی یاسادانه‌ره، چونكه به‌ده‌قی یاسایی فیكر‌و لێكدانه‌وه‌كانی مرۆڤ بۆ سیاسه‌ت قه‌ده‌غه ناكرێت. به‌بڕوای ئێمه تێگه‌یشتن و شاره‌زابوون له فیكری سیاسی، ده‌رگایه‌كی واڵا بۆ دادوه‌ر ده‌كاته‌وه بۆ تێگه‌یشتن له‌داپه‌روه‌ری بۆ نموونه شاره‌زابوون له‌بۆچوونه‌كانی (ئه‌رستۆو ئه‌فلاتۆن و سوقرات و تۆماس ئه‌كیۆناس و جۆن راوڵزو جۆن فنس…) سه‌باره‌ت به‌دادپه‌روه‌ری رێنیشانده‌ری دادوه‌رن بۆ دڵنیابوون له‌بوون یان نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری له‌ناو ئه‌و ده‌قه یاساییانه‌دا كه جێبه‌جێیان ده‌كات، چونكه ده‌بێت دادوه‌ر ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوبێت كه دوائامانجی یاسا (له‌ڕووی مرۆییه‌وه) بریتییه له‌به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و رێگرتن له سته‌مكاری. لێره‌وه دێینه سه‌ر باسی لایه‌نێكی تری په‌یوه‌ندی نێوان سیاسه‌ت و دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری، كه بریتییه له په‌یوه‌ندی سیاسه‌ت و یاسا، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی (ده‌وڵه‌ت) ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌سه‌ر چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كدا ده‌به‌ش ده‌كات، كه یه‌كێكیان بریتییه له دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری، ئه‌م دامه‌زراوه‌یه به‌شێكه له ده‌وڵه‌ت و ئه‌ركه‌كانی و شێوازه‌كانی راپه‌راندنیان و ئه‌و یاسایانه‌ی جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، بریتین له ئایدۆلۆژیای سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت. ناوه‌ڕۆكی ئه‌و یاسایانه‌ی له دادگاكان‌دا ده‌چه‌سپێن بریتین له بیروباوه‌ڕی سیاسی پیاوانی سیاسه‌ت، سه‌باره‌ت به‌مرۆڤ و خێزان و موڵكایه‌تی و ئایین و تاوان و سزا… ئه‌م كاریگه‌رییه‌ی سیاسه‌ت له‌سه‌ر یاسا‌و جێبه‌جێكردنی یاسا له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه، بریتییه له پێدانی ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی روانینێكی سیاسی به‌دادگاكان، به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ. له‌هه‌مانكاتدا، دادگاكانیش بێبه‌ری نین له‌وه‌ی كه بۆچوونیان له‌سه‌ر كێشه سیاسییه‌كان هه‌بێت، روونتر كه بڕیاریان هه‌بێت ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی سیاسی بێت. باشترین و نزیكترین نموونه بڕیاری دادگای ئیتیحادی عێراقه به‌ژماره (25/ئیتیحادیه/2010) له‌به‌رواری (26/3/2010) سه‌باره‌ت به‌شیكردنه‌وه‌ی زاراوه‌ی (كوتله‌ی په‌رله‌مانی زۆرترین ژماره) كه له‌ده‌ستوری عێراقدا (2005)هاتووه، كه ئه‌م بڕیاره گۆڕانكارییه‌كی سیاسی به‌دوادا هات، كه ئه‌وه بوو لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانی دروست بكه‌ن و داوای سه‌رۆك وه‌زیران بكه‌ن. بۆیه یاسا‌و دادپه‌روه‌ری مێژوویه‌كی دابڕاویان نییه له‌سیاسه‌ت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه سه‌رله‌نوێ گرنگه، بریتییه له‌بینینی ئه‌و هێڵه پانه‌ی كاری سیاسی و بیری سیاسی، بۆ دادوه‌ر له‌یه‌كتر جیاده‌كاته‌وه، ئه‌مه زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی كه دادوه‌ر به‌دوور بگرێت له‌كاری سیاسی و نه‌یاریشی بكات به بیری دادپه‌روه‌ری، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش نووسینی ووتارو قسه‌كردنی دادوه‌ر له‌سه‌ر بیری سیاسی و ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر مه‌سه‌له نیشتمانییه‌كان و مه‌سه‌له سیاسییه‌كان، مانای كاری سیاسی ناگه‌یه‌نێت. چونكه ناكرێت به‌هیچ پێوه‌دانگێك دادوه‌ر (وه‌ك مرۆڤ و وه‌ك هاونیشتمان و وه‌ك ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی)گۆشه‌گیربكرێت له‌ده‌ربڕینی رای خۆی له‌سه‌ر كێشه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش مانای له‌ده‌ستدانی بێلایه‌نی نییه كه‌مه‌رجێكه له‌مه‌رجه‌كانی دادوه‌ر چونكه بێلایه‌نی له‌بڕیارداندا گرنگه، بێلایه‌نی له‌وه‌دا گرنگه كه دادوه‌ر نه‌بێته جێبه‌جێكاری داوایه‌كی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یان هێزێكی سیاسی. لێره‌وه به‌باشی ده‌زانم كه ئه‌وه بڵێم. كه بابه‌تی بێلایه‌نی چۆن بۆ دادوه‌ر گرنگه، به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ هه‌موو كارمه‌ندێكی میری، له بچووكترین كارمه‌نده‌وه له دوورترین گوندی سنووردا تا ده‌گات به سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كان…..گرنگه. پێویسته ئه‌مانیش هه‌رچه‌نده به‌پێچه‌وانه‌ی دادوه‌ره‌وه بۆیان هه‌یه كاری سیاسی بكه‌ن به‌ڵام پێویسته له‌بڕیارداندا بێلایه‌ن بن له ڕووی سیاسیه‌وه، له‌ده‌ستدانی بێلایه‌نی ئه‌مان له بڕیارداندا، چۆن بۆ دادوه‌ر ئه‌گه‌ر ڕووبدات كارێكی نائه‌خلاقی و نایاساییه، بۆئه‌وانیش ئه‌گه‌ر ڕووبدات به‌هه‌مان شێوه كارێكی نائه‌خلاقی و نایاساییه، دووچاری به‌رپرسیارێتییان ده‌كات. ئیدی بێلایه‌نی سیاسی له بڕیارداندا، به‌ردێك نییه هه‌میشه له‌سه‌ری دادوه‌ردا بیشكێنن، به‌ڵكو ناوچه‌وانی هه‌موو بڕیاربه‌ده‌ستێكی ئه‌م هه‌رێمه‌ش ده‌گرێته‌وه، پێویسته دادوه‌ران ئه‌م پرسه به‌و ئاراسته‌یه‌دا بجوڵێنن .