ئه‌نجامدانی دانیشتێكی كراوه له‌شاری سلێمانی
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا كه به هاوكاری رێكخراوی سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراتی NED به‌هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتی داوه‌رانی كوردستان دانیشتنێكی گفتوگۆی كراوه‌ی بۆ دادوه‌ران و یاساناسان و داواكاری گشتی له‌ڕۆژی7/7/2013 له‌هۆڵی ئوتێل ئه‌بو سه‌نا ئه‌نجامدا، بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر یاسای ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ری له‌كوردستان ژماره 23ی ساڵی 2007 وه ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ناوبرا.
شایه‌نی باسه به‌هۆی كه‌می كاته‌وه دانیشته‌كه نهتوانراتهواو بكرێت، له‌به‌رئه‌وه به‌شداربووان كۆك بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی درێژه به‌م دانیشتنه بدرێت تاكو سه‌رجه‌م تێبینهیهكان بنووسرێته‌وه، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی پرۆژه‌ی هه‌مواركردنی یاساكه.
