به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكی و به‌ره‌وپێشچوونی سه‌نته‌ر له‌ماوه‌ی ساڵی 2013دا و دارشتنی پلان بۆ ساڵی 2014
له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی به‌شداریكردن، سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD له‌رۆژانی 11-12/5/2014 له‌كاتژمێر 9ی به‌یانی بۆ 6ی ئێواره دانیشتنێكی دوو رۆژی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌نته‌ر رێكخست، كه‌ئه‌م دانیشتنه به‌سه‌رپه‌رشتی رێكخراوی Mercy Corps له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی BPCS به‌ڕێوه چوو، كه‌تایبه‌ت بوو به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكی و به‌ره‌وپێشچوونی سه‌نته‌ر له‌ماوه‌ی ساڵی 2013دا و دار…شتنی پلان بۆ ساڵی 2014، ئه‌م كاره به‌شێكه له‌پرۆژه‌یه‌كی سێ ساڵه كه‌له‌نێوان هه‌ردوو رێكخراودا جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ده‌ركه‌وت كهسهنتهر هه‌نگاوی باشی بڕیووه و توانیوویه‌تی كهلینه ئیداری و ئه‌و فۆرمانه‌ی پێشتر له‌ناو رێكخراو نه‌بوون پڕ بكاته‌وه، له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌دا هه‌موو به‌شه‌كانی رێ:خراو له‌و دانیشتنه‌دا به‌شداریان تێدا كرد.

