Entries by

نۆزدەھەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی DHRD

لە نۆزدەھەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەمان پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و باڵا دەستکردنی یاسا و بوونیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست بەئەرکی خۆمان دەزانین و بەردەوامین و بەربەستەکان نائومێدمان ناکات. ڕێکخراوی DHRD لەسەرەتای دروست بوونیەوە لەبەرواری (٢٠٠٢/١٠/٦) تاکو ئێستا ئەو بەرپرسیاریەتەی خستۆتە سەرشانی خۆی کە ڕێزگرتن لەماف و کەرامەتی مرۆڤ لە پێشینەی کارەکانی بێت و لەو پێناوەشدا چەندین ھەنگاوی جدی […]

دیاردەی ئەشكەنجەو مامەڵەی نامرۆڤانە لە عێراق و هەرێمی كوردستان

پاش بڵاوبوونەوەی ئەشكەنجەدانی هاوڵاتیەك لە پارێزگای بابل كە بووەتە جێگەی باس و خواستی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و دواتر دەركەوتنی ناڕاستی ئەو وتانەو ئەنجامدانی لیكۆلینەوە و لێپرسینەوە لەو ئەفسەرەی ئەشكەنجەدانەكەی ئەنجامداوە لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە . وە تێڕوانینی ڕێكخراوی (DHRD) بۆ ئەم دیاردەیە تازە نیە و هەواڵێكی سەرسوڕهێنەر نیە بەڵام بە دەرفەتێکی باشی دەزانین کە هەڵوێستەی […]

سەردانکردنی سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان

بەرواری ٢٤ن ئاب ٢٠٢١ شاندێکی ڕێکخراوی DHRD کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەر(کارزان عبدالفازیل و ئەندامی دەستەی بەڕێوبردن تەلار کەمال و بەڕێوبەری پڕۆژەی بەرەنگاربونەوەی ئەشکەنجەدان لەهەرێمی کوردستان پارێزەر کاردۆ ڕەزا) لەشاری هەولێر چاویان کەوت بە بەڕێز د. مونا یاقۆ سەرۆکی نوێی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ، بەمەبەستی پێشکەش کردنی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی و خستنەڕووی سەرنج و تێبینییەکانی ڕێکخراوەکەمان […]

سەردانکردنی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

بەرواری ٢٤ ی ئاب ٢٠٢١ شاندێکی ڕێکخراوی DHRD کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەر(کارزان عبدالفازیل و ئەندامی دەستەی بەڕێوبردن تەلار کەمال و بەڕێوبەری پڕۆژەی بەرەنگاربونەوەی ئەشکەنجەدان لەهەرێمی کوردستان پارێزەر کاردۆ ڕەزا، لەشاری هەولێر چاویان کەوت بە بەڕێز ( کوێستان محەمەد) وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەمەبەستی گفتوگۆ کردن خستنەڕووی کار و چالاکیەکانی ڕێکخراوەکەمان لەناو بەڕێوبەرایەتی چاکسازیەکان و […]

کۆتایی ھێنان بە خولێکی ڕاھێنان لەسەر پەرەپێدانی لێکۆلینەوەی تاوانکاری

بە ئامادەبوونی ھەردوو بەڕێوبەری ڕێکخراوەکانی ھارتلاند ئەلاینسی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی (DHRD)، لە ڕێکەوتی ٩-٨-٢٠٢١ کۆتای ھات بە ئەنجامدانی خولێکی ٩ ڕۆژی بۆ ماوەی سێ ھەفتە کە لە ڕێکەوتی ٢٥-٧-٢٠٢١ دەستی پێکرد،کە تێیدا (٢٨) ئەفسەری لێکۆڵینەوە لە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجە تێیدا بەشداربوون، خولەکە بەسەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن بەڕێوەچوو بە پاڵپشتی ڕێکخراوی […]

ڕاپۆرتی تایبەتی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری عێراق(یۆنامی) و نووسینگەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان

ڕاپۆرتی تایبەتی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری عێراق(یۆنامی) و نووسینگەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ئەنجامدانی ئەشکەنجەدان و بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە و مامەڵەی نەشیاو: ڕاپۆرتێکی تایبەت و چڕوپڕ لەسەر ئەنجامدانی ئەشکەنجەدان و بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە و مامەڵەی نەشیاو کە لەلایەن نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری عێراق(یۆنامی) و نووسینگەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادە کراوە ، وە ڕاپۆرتەکە […]

ڕۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوە ئەشکەنجە

لەبەرواری ٢٦ی حوزەیران ٢٠٢١ لەشاری ھەولێر ڕێکخراوەکەمان (سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD )ھەستا بە ئەنجامدانی چالاکیەکی ھاوبەش لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ھارتلاند ئەلاینسی نێودەوڵەتی HAI و WCHAN ،وە بەپاڵپشتی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان ، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی ڕێکەوتنامەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدان و مامەڵەی نامرۆڤانە و پاڵپشتیکردنی ڕزگاربووانی ئەشکەنجە . […]

بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت (کەیسی سزادراوانی بادینان)

بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت (کەیسی سزادراوانی بادینان): پاش ئەوەی تیمێکی خۆبەخشی ڕێکخراوی DHRD (لە پارێزەران و یاساناسان و مامۆستایانی زانکۆ) ڕاپۆرتێکی شیکاری یاساییان ئامادەکرد سەبارەت بە کەیسی سزادراوانی بادینان ڕۆژی (١٧ی ئازار ٢٠٢١) لە ھۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە لەپرێس کۆنفرانسێکدا ڕاپۆرتەکە بڵاوکرایەوە بە ئامادەبوونی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و بەڕێوەبەرو کارمەندانی نووسینگەی سلێمانی دەستەی مافی مرۆڤ لەھەرێمی کوردستان و […]

چارەسەرکردنی کێشەی ڕاگیراوان لە بنکەکانی پۆلیس

لەدرێژەی بەدواداچوونەکانی ڕێکخراوەکەمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ڕاگیراوان لە بنکەکانی پۆلیس و لەچوارچێوەی کارەکانی پرۆژەی بەگژداچوونەوەی ئەشکەنجە و پاش ئەوەی لەڕۆژی (١-١٢-٢٠٢٠) یاداشتێکمان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کرد و لەلایەن بەڕێز (د.ھێرش سلیم) جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وەرگیراو نووسراویان ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی کرد و پاش ئەوەی نووسراوەکەمان گەیاندە وەزارەتی تەندروستی و بەدواداچوونی تەواومان کرد […]