سازدانی خولی ڕاھێنان بۆ لێکۆڵەرەوانی دادوەری له سلێمانی
سازدانی خولی ڕاھێنان بۆ لێکۆڵەرەوانی دادوەری له سلێمانی
سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی ومافی مرۆڤ DHRD بەھاوکاری کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ OHCHR لە چوارچێوەی پرۆژەی(بەھێزکردنی ڕۆڵی لێکۆڵەرەوانی دادوەری بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ) چوار خولی ڕاھێنانی ســێ ڕۆژی ئەنجام دەدات بۆ لێکۆڵەرەوانی دادوەری لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی.
لەو چوارچێوەیەدا و لە بەرواری ٢٩-٣٠-٣١ی تموز ٢٠١٧ یەکەم خولی سازکرد بۆ (٢٠) لە لێکۆڵەرەوانی دادوەری لەشاری سلێمانی ، ئەو ڕۆژانەی کە تەرخانکرابوو بۆ خولەکە لە ھەر ڕۆژێکدا بابەتێکی سەربەخۆ پێشکەشکرا بۆ بەشداربووان. ڕۆژی یەکەم و سەرەتای دەستپێکردنی خولەکە لەلایەن بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤDHRD بەڕێز(ئاوات محمد پیرویس) بەخێرھاتنی بەشداربووان کراو کورتەیەکی لەسەر کاروچالاکی ڕێکخراو پێشکەش کرد و پاڵپشتی ڕێکخراوی بۆ لێکۆڵەرەوانی دادوەری و سەروەربوونی یاسا دووپاتکردەوە. دواتر لەلایەن بەڕێوەبەری پرۆژە لێکۆڵەرەوەی دادوەری بەڕێز(یادگار جلال أحمد) باس لە گرنگی و ئامانجەکانی پرۆژەکە کرد. پاشان بابەتی یەکەم لەلایەن بەڕێز(د.أحمد محمد أمین) پێشکەشکرا بە ناونیشانی(الإتفاقیات الدولیة الضامنة لتحقیق العدالة الجنائیة).
پاشان ڕۆژی دووەم بابەتێک پێشکەشکرا لەلایەن پارێزەری ڕاوێژکار بەڕێز(کارزان فازیل توفیق) بەناونیشانی(حقوق المتھمین و مناھضة التعذیب).پاشان ڕۆژی سێھەم و کۆتایی لەلایەن بەرێز(د.بەرزان محمد علی) بابەتێک پێشکەشکرا بە ناونیشانی (علم طب العدلي من أجل تحقیق محاکمات العادلة)
شایەنی باسە خولەکە لەلایەن لێکۆڵەرەوانی دادوەرییەوە گرنگییەکی بەرچاوی ھەبوو وەپێشنیاری بەردەوامی ئەم جۆرە خولانەیان کرد بۆ ڕێکخراوەکەمان. وەلەکۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە لێکۆڵەرەوانی دادوەری و سوپاسی بەشداریکردنیان کرا.








































