درووستكردنی تۆڕێكی داكۆكیكردن لهمیدیاكارانی مێینه
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD به‌هاوكاری رێكخراوی IMS له‌رۆژی 27/3/2014 له‌هۆڵی ئوتێل ئه‌رین، گفتوگۆیهیكی كراوه‌ی ئه‌نجامدا، به‌مه‌به‌ستی درووستكردنی تۆڕێكی داكۆكیكردن لهمیدیاكارانی مێینه، كه‌له‌م گفتوگۆكراوهدا ژنانی چالاكوان و میدیاكارانی مێینه و پارێزه‌رانن كهگفتوگۆكردن له‌سه‌ر داكۆكیكردن له‌سه‌ر یه‌كسانی جێنده‌ری و چاودێركردنی توندوتیژییه جێنده‌ریه‌كان، كه‌به‌ره‌و رووی میدیاكارانی مێینه ده‌بێته‌وه، له‌ناو شوێنی كار و ده‌ره‌وه‌ی شوێنی كاركردن، كه‌ئه‌م گفتوگۆیه له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كدایه كه‌له‌ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوو چاودێری ره‌وشی رۆژنامه‌نووسانی مێینه ده‌كات و راپۆرت له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه.
