پرۆژه‌ی مه‌شقی كارمه‌ندانی چاكسازییه‌كان و بنكه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRDبه‌هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان/ فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان پرۆژه‌ی مه‌شقی كارمه‌ندانی چاكسازییه‌كان و بنكه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كات،سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌ندكراوان و راگیروان له‌ماوه‌ی1/8/2013 بۆ 31/10/2013 كه‌هه‌ر خولێك 25 كارمه‌ند بۆ ماوه‌ی سێ رۆژخولیان بۆ ده‌كرێته‌وه و سێ بابه‌تی تایبه‌ت به‌كاره‌كانیان پێده‌وترێته‌وه و مه‌شق و راهێنانی پراكتیكی له‌سه‌ر بابهتهكان ده‌كه‌ن، كه‌له‌ماوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا 150 كارمه‌ندی چاكسازییه‌كان و بنكه‌ی گرتن و گواستنه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن.
