هه‌وڵی به‌ئه‌ندامبوونی عیراق له‌دادگای تاوانی نێوده‌وله‌تی ده‌درێت
د. ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: جاران ده‌مانوت شاخه‌كان پشتیوانمان به‌ڵام ئێستا جگه له‌وڵاتانی زلهێزو بریار به‌ده‌ستی دونیا پێویسته هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین رێكخراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بكه‌ینه پشتیوانی كێشه ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌میانی دیدارێكی له‌گه‌ل هاوبه‌ندی رێكخراوه‌كان بۆ پرسی به‌ئه‌ندامبوونی عیراق له‌دادگای جینائی نێوده‌وڵه‌تی كه له 14 رێكخراو پێكهاتبوون، روونیكرده‌وه له‌ئاسی نێوده‌وله‌تی رێكخراوه‌كان و دامه‌زراوه نێوده‌وله‌تی له‌مرۆدا كاریگهرو ئه‌كتیڤتر ده‌رده‌كه‌ون له‌پشتیوانی گه‌لان تاولاتان چونكه ولاتان زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی بریاردهدن جیا له‌رێكخراوه‌كان كه زیاتر پیشه‌ییانه بریادهدهن.
له‌و دیداره‌دا سه‌ردار هه‌ركی به‌ناوی هاوبهندهكه له‌نامه‌یه‌كدا داواكاریه‌كانی هاوبهندهكهی خسته‌به‌رده‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مان و تیایدا داوایانكردووه په‌رله‌مانی كوردستان له‌دانیشتنێكی تایبه‌تدا راسپارده‌یه‌ك ده‌ربكات بۆئه‌وه‌ی ببێته فشارێك تا عیراق ببێته ئه‌ندام له له‌دادگای تاوانی نێوده‌وله‌تی ده‌شبێته پشتیوانیه‌ك بۆ ئه‌و هه‌لمه‌تی ئه‌وان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و و روونیكرده‌وه بوونی عیراق به ئه‌ندام له‌و دادگایه ده‌بێته هۆی جێگیركردنی به‌هاكانی دیموكراسی و سه‌پاندنی دادپه‌روه‌ری و هه‌روه‌ك گرهنتیهكیشه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر تاوان دژی میله‌ته‌كه‌مان ئه‌نجام نه‌درێت.
دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نه یاساییه‌كانی بابه‌ته‌كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كان روونكرایه‌وه ، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستخۆشی لێ‌كردن بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌یان و ته‌واوی پشتیوانی په‌رله‌مانی پیشاندا بۆ داواكاریه‌كه‌یان و بۆ ئه‌مه‌ش رایسپاردن له‌گه‌ل لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان روونكردنه‌وه‌ی زیاتر بده‌ن و دواتر به‌پرۆژه‌یه‌ك دواكاریهكهیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر ده‌ركردنی راسپارده بكرێت به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌ستوورو په‌یره‌وه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان دیاریكردووه.
پاشان له دوو لێدوانی جیاوازدا سه‌ردار هه‌ركی سه‌رۆكی ناوه‌ندی هزری یاسایی و خاتوو سه‌رده‌شت عبدولره‌حمان به‌رپرسی رێكخراوی DHRD به‌مشێوه‌یه ناوه‌رۆكی داخوازیه‌كه‌یان روونكرده‌وه:
سه‌رتا سه‌ردار هه‌ركی وتی: ئێمه له‌و هاوپه‌یمانه‌تیه‌ی رێكخراو‌و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه‌كان كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببێته ئه‌ندام له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مرۆ سه‌ردانی به‌رێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان د. ئه‌رسه‌لان بایزمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی داواكاریه‌كی پێشكه‌ش بكه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌ویه‌ك ئه‌نجامبدات و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه راسپارده‌یه‌ك ده‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببێته ئه‌ندام له‌و دادگایه هه‌روه‌ها هه‌وڵبدرێت یاساكانی كوردستان به‌جۆرێك دارێژرێت كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و دادپه‌روه‌ری هه‌م دادگاكه و هه‌م به‌هاكانی دیموكراسیه‌ت له جیهاندا. بێگومان ئه‌و بزاڤه‌ی ئێمه ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه فشار بخرێته سه‌ر حكومه‌تی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندام له‌و دادگایه هه‌روه‌ها ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی به‌هاكانی دیموكراسیه‌تیش زیاتر جێگیر ببێت له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، ئێمه زۆر مه‌به‌ستمانه عێراق ببێت به ئه‌ندام له‌و دادگایه كه ده‌بێته گرێنتیهكی تر بۆ میلله‌ته‌كه‌مان كه چیتر تاوان دژی ئه‌نجام نه‌درێت و ئه‌گه‌ر تاوان دژی ئه‌نجامدرا به‌بێ سزا تێپه‌ر نه‌بێت و ئه‌م جاره‌یان ئه‌گه‌ر بێت و عێراق ببێته ئه‌ندام له‌و دادگایه هه‌ركه‌سێك تاوانێك ئه‌نجامبدات بێگومان راكێشی دادگاكه ده‌كرێت و سزا ده‌درێت هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی ئێمه سه‌ردانی حكومه‌ت ده‌كه‌ین هه‌وڵده‌ده‌ین جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ببینین چه‌ند داواكاریه‌كی ترمان هه‌یه پاش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق قسه ده‌كه‌ین هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق فیدراسیۆن یاخود هاوپهیمانهتیێك دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش كار بكه‌ن بۆ هه‌مان مه‌به‌ست .
پاشان خاتوو سه‌رده‌شت عه‌بدولره‌حمان وتی : ئێمه وه‌كو یه‌كێك له رێكخراوه‌كان كه رێكخراوی DHRD به‌شدار بووین له‌گه‌ل گروپه‌دا كه سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان‌مان كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبووینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێشنیاره‌ی پێشكه‌ش بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی عێراق ببێته ئه‌ندام له محكهمهی جینائی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مه شتێكی زۆر موهیم ده‌بێت بۆ عێراق به‌گشتی هه‌روه‌ها بۆ كوردستان به‌تایبه‌تی ئێمه ئه‌گه‌ر بێین موقاره‌نه‌ی ئه‌وه بكه‌ن له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر تائێستا ئێمه نه‌ماتوانیوه ببین به ئه‌ندام له‌و مه‌حكه‌مه‌یه ئه‌مه ده‌ست پێشخه‌ریه‌كی زۆر باشه ئه‌گه‌ر ببێته ئه‌ندام ئێمه وه‌كو رێكخراوه‌كه‌مان پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌تمان هه‌یه كه له‌ساڵی 2007 وه ئیش له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كه‌ین له هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ش وه‌كو یه‌كێك له پرۆژه‌كان وه‌كو هه‌نگاوێكی پرۆژه‌كه‌مان ئه‌و پێشنیاره ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها وه‌كو رێكخراوه‌كان كه رۆڵێكیان ئه‌بێت له دروستكردنی علاقاتدا له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بۆ زیاتر چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری ئه‌مه بهههلێكی زۆر باشی ئه‌زانین هه‌روه‌ها ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی زۆر باش ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌وڵی بۆ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ببین به ئه‌ندام و چیتر پێشێلكاری زۆر گه‌وره به‌سه‌ر گه‌لی كورددا به گشتی روو نه‌دات و هه‌روه‌ها بتوانین ئه‌گه‌ر هه‌رشتێك هه‌بێت له‌رووی قانوونی و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه بتوانین چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن و ئه‌وان وه‌كو پشتێك وابن بۆ ئێمه.
