پڕۆژه‌ی دیالۆگی ده‌ستوری
قۆناغی یه‌كه‌م : ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌هاوكاری ڕێكخراوی(NDI) ی جێبه‌جێكراو یه‌ك مانگی خایاند له‌به‌رواری (7-5-2005 تا 5-8-2005) پڕۆژه‌كه بریتی بوولهوهرگرتنی بیروڕای هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به ڕه‌شنوسی ده‌ستوری داهاتووی عێراقوگهیاندنی ڕای هاوڵاتیان به‌كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی به‌مه‌به‌ستی به‌هه‌ند وه‌رگرتنی له‌ڕه‌شنوسی ده‌ستوره‌كه‌دا.
* قۆناغی دووه‌م :- له‌به‌رواری(15-9 تا15-10-2005) جێبه‌جێكرا. پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌شنوسی ده‌ستوری داهاتووی عێراق په‌سه‌ند كرابهپێی یاسای كاتی به‌ڕێوه‌بردن عێراق ده‌بوو گه‌ل ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌ستوره‌كه بدات به به‌ڵێ یان به نه‌خێر, مه‌به‌ستی پڕۆژه‌كه له‌م قۆناغه دا هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان بوو به‌بڕگه‌كانی ئه‌م ڕه‌شنوسه تاكو له (15-10-2005) ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن .
