خولی پەرەپێدان وبەرزکردنەوەی تواناو ئاستی ئەندامانی ڕێکخراو
لە چوارچێوەی کارو چالاکیەکانی نێوان دوو پرۆژەدا لەژێر ناونیشانەکانی (خۆپارێزی و ھۆشیاری لە توندوتیژی جەندەری لە نێو پەنابەرانی سوری , خۆپارێزی و ھۆشیاری لە توندوتیژی جەندەری لە نێو ئاوارەکان),کە ھەردوو پرۆژە بە ھاوبەشی ھەریەک لە (رێکخراوی UNDP, بەرێوەبەرێتی گشتی بەدواداچوونی توتدوتیژی دژی ئافرەتان لە سلێمانی و کەلار, نوسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی ) جێبەجێ دەکرێت , ڕێکخراوەکەمان DHRD خولێکی ڕاھێنانی بۆ (٢٥) کارمەندو ستافی نێو پرۆژەکە کردەوە .
خولی ڕاھێنان لە شاری سلێمانی ھۆڵی ئوتێل تایتانیک ئەنجامدرا ماوەی خولەکە (چوار)رۆژی خایاند لە (١٧ بۆ ١٩/١١/٢٠١٥), ڕاھێنەرەکان بریتی بوون لە بەرێزان :
١- د.عالیە فرج .
٢- د. نەشمیل رسول.
٣- صلاح حسن.
٤- د.بەرزان محمد.
٥- تەلار کمال خەزنەدار – نیگار کمال ) ھەروەھا پارێزەر (شادمان احمد توفیق – میھرەبان احمد )
ئامانج لە خولەکە (پەرەپێدان وبەرزکردنەوەی تواناو ئاستی بەشداربووان لە بواری ( باری کۆمەڵایەتی و رۆشنبیریە گۆڕاوەکان و ڕۆڵە جەندەریەکان, توندو تیژی جەندەری و جۆرەکانی, بەرێوەبردنی کەیس Case management و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕزگاربووانی توندوتیژی جەندەری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان .)




Leave a Reply
Want to join the discussion?Feel free to contribute!