به‌شداری D.H.R.D له كۆڕبه‌ندی هه‌رێمی له بيروت
به به‌شداریكردنی ڕێكخراوی DHRD و ڕێكخراوی WCHAN به نوێنه‌رایه‌تی كوردستان له ڕۆژانی 19-22 /2015/10 ( كۆڕبه‌ندی هه‌رێمی بۆ چاودێری گرتوخانه‌كان و به‌گژاچونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا) ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد به‌رێزان چاره‌سازی ده‌روونی( محمد عزیز) لهڕێكحراوی WCHAN و پاریزه‌ر( محمد معروف) له ڕێكخراوی DHRD به نوێنه‌رایه‌تی هه‌ردوو ڕێكخراو به‌شدارییان كرد له حهوتهمین كۆڕبه‌ندی هه‌رێمی بۆ چاودێری گرتوخانه‌كان و به‌گژاچونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا له وڵاتی لوبنان كرد، له‌چوارچێوه‌ی چالاكیه‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا له‌لایه‌ن شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی و نوێنه‌ری هه‌ریه‌كه‌له ڕێكخراوه‌كانی UNHCR و ئیمنستی انترناشنال و هیومان ڕایتس ۆچ بابه‌ت و ڕاهێنانی تایبه‌ت به بواری چاودێری گرتوخانه‌كان و چۆنیه‌تی دۆكۆمێنتكردنی سه‌رپێچیه‌كان و كاركردن له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه كرا. وه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی هه‌ردوو ڕێكخراوی DHRD و WCHAN بابه‌تێك له‌سه‌ر ژماره‌و زیندانیانی هه‌رێمی كوردستان و شێوازه‌كانی چاودێریكردن له هه‌ریم پێشكه‌شكرا و كۆتایی كۆڕبه‌نده‌كه به ئاماده‌كردنی چه‌ندین ڕاسپارده و پێشنیار كۆتایی هات.

