كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوكاری داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه لێكراو
به‌شداریكردنی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی ومافی مرۆڤ DHRD له كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ( لیژنه‌ی هاوكاری خانه‌ی داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه لێكراو له سلێمانی) له به‌رواری 27-5-2015 كه كۆبوونه‌وه‌كه له ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی خانزاد ئه‌نجامدرا به مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر به‌دواداچوون بۆ كاروباره‌كانی دانیشتنه‌كانی ڕابردوو وه خستنه ڕووی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی كه‌یسه‌كانی ناو شه‌ڵته‌ر و به دۆكیۆمێنت كردنی ، كه هه‌ریه‌ك له (سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD، سه‌نته‌ری ڕووناكبیری ژنان ، ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی خانزاد ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توند‌و تیژی دژی ژنان ، ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان ) به نوێنه‌ریان به‌شداربوون له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.
وه هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا نوێنه‌ری یاسایی هه‌ریه‌ك له‌و ڕێكخراو و سه‌نته‌رانه له به‌رواری 28-5-2015 دانیشتن ئه‌نجامبده‌ن به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م دیدو بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر سیسته‌می شه‌ڵته‌ر له‌ژێر ڕۆشنایی ڕه‌شنووسی یاسای ( په‌یڕه‌وی ماڵی داڵده‌دانی ژنان ژماره (1)ی ساڵی 2014 )


