خولى هۆشیارى بۆ کارمەندانی پرسگەو کارگێڕی
سەر لەبەیانی رۆژی 11-5-205 خولێک لەلایەن هۆبەی ئاڕاستەکردن و ڕابەری کردنی مەعنەوی بۆ (38) کارمەندی پرسگەو کارگێڕی بەش و بنکەکانی سەر بە بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کرایەوە.
خولەکە لە لایەن چەندین مامۆستا‌و توێژەری کۆمەڵایەتی بەتواناوە دەوتریتەوە بۆ زیاتر هۆشیارکردنەوەو هەڵسوکەوت کردنی کارمەندان لەگەڵ هاوڵاتیاندا.
مەبەست لە کردنەوەی ئەم خولانە بەرزکردنەوەی زیاتری ئاستی زانیاری و هۆشیاری و چۆنیەتی ڕەفتارکردن و هەڵسوکەوتی گونجاوە لەگەڵ هاوڵاتیان و لێک نزیک کردنەوەی پۆلیس و هاوڵاتیانە.
خولەکە لە هۆڵی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و ماوەی (4) چوار ڕۆژ دەخایەنێت.
ئاوات محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كه‌مان سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی ومافی مرۆڤ DHRD ، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵس و كه‌وتی كارمه‌ندانی پۆلیس یه‌كه‌م وانه‌ی خوله‌كه‌ی وته‌وه و دواتر له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه پرسیار ئاراسته‌ی ناوبراو كرا، ئه‌مه و وانه‌كه ماوه‌ی دوو كاتژمێر و نیووی خایاند

Leave a Reply
Want to join the discussion?Feel free to contribute!