ۆركشۆپێكی یاسایی بۆ په‌نابه‌رانی سوریا، له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بهڕێوهبهرێـتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ له‌سلێمانی و له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری پرۆژه‌ی ڕیگه‌گرتن له توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جه‌نده‌ری و سێكسی بۆ په‌نابه‌رانی سوریا به‌شگتی و ژنان به‌تایبه‌تی وه‌له‌ناو چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كه‌دا كردنه‌وه‌ی ۆرك شۆپی یاسایی بۆ په‌نابه‌ران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌به‌رواری 5-4-2015 له‌چه‌مچه‌ماڵ یه‌كه‌مین ۆرك شۆپی یاسایی ئه‌نجامدرا بۆ (53) به‌شداربوان له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی (نێر و مِێ ) له‌لایه‌ن وانه‌بێژ (شادمان احمد توفیق) پارێزه‌ری ڕێكخراوههكهمانهوه بابه‌ته‌كانی ۆرك شۆپه‌كه بریتی بوو له‌باسكردنی یاسای ژماره 8 ی 2011 تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی و خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی پهیوهیندیكردن و یاسای ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی و هه‌ندێك زانیاری یاسی له‌سه‌ر په‌نابه‌ران و ئه‌رك و مافه‌كانیان. جێی باسه به‌شداربووان ئاماده‌یه‌كی زۆر باشیان هه‌بوو وه‌سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی ۆرك شۆپه‌كه جێگه‌ی سه‌رنج و پرسیاری به‌شداربووان بووه، وه چه‌ندین پرسیاری یاسایی ئاراسته‌ی پارێزهرهكهمان كرا، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ندێكیان پێویستیان به‌ڕاوێژی یاسایی هه‌بوو، كه‌له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كه‌وه له‌دوای ۆرك شۆپه‌كه وه‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه .

