ۆركشۆپێك بۆ نووسینه‌وه‌ی پاكێجی سیاسی
له‌رۆژانی 4 تا 8/3/2015 له‌شاری ئه‌سته‌نبووڵ به‌شداریمان كرد لهۆركشۆپێك سه‌باره‌ت چۆنیه‌تی نووسینی پاكێجی سیاسه‌ت و چۆنیه‌تی داڕشتنی ئه‌و په‌یپه‌ره، كه‌كۆمه‌ڵێك رێكخراوی عیراقی به‌شداریان تێدا كرد، ۆركشۆپهكه له‌لایه‌ن رێكخراوی پۆمید POMID به‌هاوكاری سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی NEDوه به‌ڕێوه چوو، له‌و ماوه‌یه‌دا مه‌شق به‌و رێكخراوانه كرا، وه‌ك بنه‌مایه‌كی نووسینی پرۆپۆزه‌ڵ و چۆنیه‌تی به‌شداریكردن له‌پێشنیار كردن بۆ ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كان له‌رێكخستن و چاكسازیكردن له‌به‌ڕێوه‌به‌ردنی حوكمڕانیدا.
ئه‌م ۆركشۆپه به‌شێكه له‌و پلانه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی رێكخراوه‌كانی عیراق دانراوه، تاكو بتوانن وه‌ك رێكخراوی خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی پێكه‌وه كار بكه‌ن.

