هەڵمەتی شانزە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی

چالاکی هەڵمەتی شانزە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی
لەچوارچێوەی کارو چالاکیەکانی ھەلمەتی شانزە رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی بەدروشمی “جیھان پرتەقاڵی بکەن پیکەوەبن، ئیمە لەگەڵتانین بۆ بەگەڕخستنی سەرچاوە و تواناکانمان لەروبەروبونەوەی توندوتیژی جیندەری لە عیراق” .
رێکخراوەکەمانDHRD بەھەماھەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەگگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCRو ئیدارەی کەمپی عەربەتی پەنابەران،چالاکیەکی ھۆشیاری تایبەت بە “بیرۆکەی ھەڵمەتی شانزەرۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی ئەنجامدا لەناوەندەکانی خوێندن و نیشتەجێبووانی نێو کەمپەکەو کارمەندانی دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان و رێکخراوەکان بەبەشداریکردنی کچان و ژنان وکوران و پیاوان لەڕێکەوتی ٢٩ و ٣٠ نۆفمبەری ٢٠٢٢ لەناوکەمپی عەربەتی پەنابەران و باریکە ئەنجامدا ، لەدوای خستەرووی مێژووی بیرۆکەی ھەڵمەتی شانزەڕۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی و ناساندنی پەیامی ئەمساڵی ئەم یادە.
لەکۆتاییدا سەرجەم بەشداربووان پەیامی خۆیان بەبەکارھینانی ڕەنگی جیاواز بە جێدەستی خۆیان لەسەر تابلۆیەک نەخشاند لەھەموو تەمەن و ئاستەکان و ھەڵویست و پەیامی خویان بۆ (نــــــا بــۆ توندوتیژی ) دەربڕی دژ بە کچان و ژنان لەپیناوی بەدیھینانی کومەڵگەیەکی تەندروست و ئاشتی و پیکەوەژیان بێ توندوتیژی .
پرۆژەی ((پاراستن و وەڵامدانەوە بۆ توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری لەناو پەنابەران و پەناخوازان لەسنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان)) لەلایەن رێکخراوی DHRD و بەھاوبەشی لەگەڵ کۆمسیۆنی بالای نەتەوەیەگرتوەکان بۆ کاروبای پەنابەران UNHCR جێبەجێدەکرێت.

