سازكردنی ۆركشۆپێك بۆ ڕۆژنامه‌نوسانی سنوری قه‌زای سۆران
سه‌نته‌ری به‌رگری یاسایی ڕۆژنامه‌نوسانی هه‌رێمی كوردستان ۆركشۆپێك بۆ ڕۆژنامه‌نوسانی سنوری قه‌زای سۆران ساز ده‌كات.
له چوارچێوه‌ی چالاكیه‌كانی پرۆژه‌ی سه‌نته‌ری به‌رگری یاسایی بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ D.H.R.D و به پاڵپشتی ڕێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی IMS جێبه‌جێ ده‌كرێت ،ڕۆژی 2 / 5 / 2013 ۆركشۆپێكی ساز كرد بۆ ڕۆژنامه‌نوسانی سنوری قه‌زای سۆران و ڕه‌واندز و چۆمان.
ۆركشۆپهكه له هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی قه‌زای سۆران و به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕۆژنامه‌نوسان و ڕاگه‌یاندنكارانی ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌چوو كه تیایدا پارێزه‌ری پرۆژه‌كه ( محمد معروف ) سه‌ره‌تا باسی له سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ D.H.R.D و كار‌و چالاكیه‌كانی ڕێكخراو كرد و دواتر تیشكی خسته سه‌ر پرۆژه‌ی سه‌نته‌ری به‌رگری یاسایی بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان و هۆكاری دروست كردنی ئه‌م پرۆژه‌یه و ئامانج و میكانیزمی كاركردنی پرۆژه‌كه.
پاشان خوێندنه‌وه‌یه‌كی بۆ یاسای كاری ڕۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستان ژماره 35 ساڵی 2007 پێشكه‌ش كرد و دواتر له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوواندا گفت‌و كرا له‌سه‌ر كه‌م و كورتیه‌كانی ناو یاساكه و له درێژه‌ی گفت‌و گۆكاندا چۆنێتی ئه‌نجام دانی كاری ڕۆژنامه‌نووسان قسه‌ی له‌سه‌ر كرا له چوارچێوه‌ی یاسادا و چۆن ڕِۆژنامهنووس بتوانێت په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت به‌بێ ناوزڕاندن و به‌بێ ئه‌نجام دانی سه‌رپێچی یاسایی هه‌روه باسی له گرنگی ئازادی بیروڕا كرد له پێشكه‌وتنی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا و دواتر به گفت‌و گۆی ئاماده‌بووان كۆتایی به ۆركشۆپهكه هات.
