سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
رۆژی 5 شه‌ممه 18 نیسان 2013,سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد و یاداشتێكیان سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاسا پێشكه‌ش به سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد‌و ئه‌م داواكاریانه‌ی خواره‌وه خرانه روو بۆ په‌رله‌مان:
1. هه‌ردوو وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێن لێپرسینه‌وه‌یان له سه‌ر هۆكاری وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی نوسراوه‌كانی دادگا‌و راده‌ست نه‌كردنی تۆمه‌تباران به دادگا .
2. هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و حصانهیهی دراوه به هێزه‌كانی ناوخۆ‌و وه هه‌ر حصانهیهكی تركه درابێت به هه‌ر چین‌و توێژێكی كۆمه‌ڵگه وه ته‌نها پهرلهمانترو وه‌زیر حصانهنهیان هه‌بێت، ئه‌ویش ته‌نها بۆ ئه‌و چوارساڵه‌ی كه ئه‌ندام په‌رله‌مانن یاخود وه‌زیرن، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك نه‌بێت له‌سه‌رو لێپرسینه‌وه‌و یاساوه بێت.
3. په‌له‌كردن له ده‌ركردنی یاسایه‌كی نوێ بۆ داواكاری گشتی به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و ده‌زگایه بخرێته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
4. هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان وه به مه‌به‌ستی چاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كهمو كورتیانه‌ی له‌و یاسایه‌دا هه‌یه.
5- لێسه‌ندنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌ده‌زگاكانی پۆلیس وئاسایش بدرێت بهلێكۆڵهرهوهی دادیی و ژماره‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه دادییه‌كان زیاد بكرێت.
